پیاو ڕەنگە زیاتر لە یەك ئافرەت لەژیانیدا بناسێت و ڕەنگە زیاد لەیەك جار هاوسەرگیری بكات بەڵام چەند جۆرێك لەكەسایەتی خانمان هەیە كە پیاو ناتوانێت لەبیری بكات و هەرچەندە پەیوەندی لەگەڵیشی نەمابێت لەوانەش:
-ئەو ئافرەتەی زیرەك و بلیمەت بێت ،پەلەنەبێت لەبڕیارداندا و زوو توڕە نەبێت كاتێك كێشەیەك بێت پێشەوە ،وبەمەش ئافرەت زیاتر توانای بڕیاردانی دەبێت ، پیاو ئەم جۆرە خانمە لەبیر ناكات.
-ئافرەتی میهرەبان و نەرمونیان لەبیر كردنی لەلای پیاو ئەستەمە.
-ئافرەتێك بە هەموو كەم و زۆرێك ڕازی ببێت و كاتێك پیاو لەبارو دۆخێكی دارای خراپدا بێت داواكاری زۆری نەبێت بەڵكو پاڵپشتی بكات و بیرۆكەی زیرەكانە بەكاربهێنێت بۆ چارەسەری كێشەكە.
-ئافرەتی ئارامگر و پشو درێژ ،بێزاریەكانی خۆی بخواتەوە و بەرگەی گۆڕانكاریەكانی ژیان بگرێت و هەمیشە وشەی نەرمونیان بەكاربهێنێت.
-كاتێك خانمان ڕق و قینیان نەبێت بەرامبەر هیچ كەسێك و هەمیشە لەهەوڵی یارمەتیدانی كەسانی چواردەوری بێت ئەمە وادەكات بیری پیاو نەچێتەوە.
westganews
Comments
Post a Comment