بۆ خانمان.. هەڵەکانی یەکەم ڕۆژی مانگی هەنگوینی


بۆ خانمان.. هەڵەکانی یەکەم ڕۆژی مانگی هەنگوینی
دەچیتە نێو ژیانی هاوسەرگیریەوە و ئەمڕۆ ئاهەنگی هاوسەرگیریتە و دواتر مانگی هەنگوینی دەستپێدەکات، ئەو ماوەیەش واتە خۆشەویستی و ئاسوودەی و لەیەک تێگەیشتن و تێپەراندنی کاتێکی خۆش، بەڵام خانمان زۆر کات هەندێک رەفتار دەنوێنن لەیەکەم ڕۆژ یان چەند ڕۆژی سەرەتای مانگی هەنگوینیدا کەدەبێتە هۆی زیان گەیاندن بە پەیوەندی نێوان خۆی و هاوسەرەکەی و پێویستە هەرگیز ئەم ڕەفتارانە ئەنجام نەدەن.

1-دەرخستنی ڕووخسارت بە خەمباریەکی زۆر هەڵەیە و بەپێجەوانەوە پێویستە دڵخۆش بیت و ئاسوودە دەرکەویت.

2-شەرم کردن لەوەی هەستی ئاسوودەی و خۆشی خۆت دەڕبڕیت لەبەرامبەر هاوسەرەکەت، هەڵەیە و کۆتای بەو شەرمە بهێنە.

3-شەرم کردن یاخود سڵ کردنەوە و دەرنەبڕینی هەستی خۆشەویستی بۆ هاوسەرەکەت وەک ئەوەی چیتر پێویست نەکات، بەپێچەوانەوە هاوسەرەکەت زۆر زیاتر پێویستی بەو وشانەیە تا هێزی پێ ببەخشێت و زیاتر هەست بە خۆشەویستی تۆ بکات.

4-بەردوام تەلەفۆن کردن بۆ خێزانەکەت و گرنگی دان بەوان و خێرا سەردان کردنی ئەوان و بێ بایەخ سەیرکردنی هاوسەرەکەت، ئەمەش رەفتارێکی هەڵەیە و زاوا بێزار دەکات.

5-باسکردنی کەسانی نزیک و خێزانی هاوسەرەکەت بە خراپ  و کەمکردنەوەیان هەڵەیەکی گەورەیە و لەسەرەتاوە خۆشەویستی هاوسەرەکەت لەدەستدەدەیت.

خەندان

تعليقات