‌ئەو كەسانەی ئارەزووی خواردنی شۆكۆلاتە دەكەن خاوەنی ئەم تایبەتمەندیەن

‌ئەو كەسانەی ئارەزووی خواردنی شۆكۆلاتە دەكەن خاوەنی ئەم تایبەتمەندیەن
زاناكان لە زانكۆی باشوری لەندەن لەڕێی توێژینەوەیەكی نوێوە ئەوەیان ئاشاكرا كردوە خواردنی شۆكۆلاتە یارمەتی زیادبوونی توانای مێشكی مرۆڤ دەدات .

لە توێژینەوەكەدا دڵنیای لەسەر ئەوە دراوە كە خواردنی پارچەیەك شۆكۆلاتە لە یەك هەفتەدا یارمەتی بەهێزبوونی توانای مێشك دەدات و بیركردنەوە و توانای  یادەوەری مرۆڤ بەهێز دەكات  ، بۆ ئەم توێژینەوەیە پشت بەستراوە بە چەندین توێژینەوەی دیكە كە پێشنر لەسەر سوودەكانی شۆكۆلاتە بۆ مێشكی مرۆڤ ئەنجامدراوە لە زانكۆی سیراكیوز .



ئەم توێژینەوەیە لەسەر دوو هەزار خۆبەخش ئەنجامدراوە و بۆ ئەنجامەكانی پشت بەستراوە بە باری تەندروستی بەشداربوەكان و تەمەنیان و شێوەی ژیانیان و توانای مێشكیان لە هەمان كاتدا .

ئەنجامەكانی ئەم توێژینەوەیە لە مانگی شوباتی ئەمساڵ بڵاوكراوەتەوە و لەڕێیەوە ئەوە ئاشكرا كراوە ئەو كەسانەی لانی كەم لە هەفتەیەكدا شۆكۆلاتە دەخۆن  كاتێك تاقیكردنەوەی توانای مێشكیان بۆ ئەنجامدراوە زۆر زیرەك تر بوون لەو كەسانەی  كە هەفتانە شۆكۆلاتەیان نەخواردوە .

ئێستا ئەگەر تۆ یەكێكیت لەو كەسانەی بەردەوام ئارەزووی خواردنی  شۆكۆلاتە دەكەیت ئەوە ئەم هەواڵە دڵخۆشكەر دەبێت بۆت و ئەگەر شۆكۆلاتەش ناخۆیت ئەوە باشتر وایە بڕیاری ئەوە بدەیت هەفتانە پارچەیەك شۆكۆلاتە بخۆیت بۆ ئەوەی مێشكت بەهێز بێت و یادەوەریت چالاك بێت .

سەرچاوە:صحتي

Comments