خەوننامەی کوردی، بەشی خە؛ خەوتن-خەفتن:

 خەوننامەی کوردی، بەشی خە؛ خەوتن-خەفتن:

ئیبن سیرین دەڵێ: خەوتن لەخەودا، نیشانەی مردووە و بۆ کەسێک کە ترسابوو، نیشانەی ئاسوودەیی و ڕزگاربوونە.
ئەگەر بینی کەسێک لەسەر تەختێک، یان لەسەر پێخەفێک خەوتووە، گەورەیی و ڕێز پەیدا دەکات، بەڵام لە ڕێگای ئایین و خۆپارێزی بێ ئاگایە، چونکە خەوتن لە ئاییندا، بێ ئاگاییە.
ئەگەر بینی لە شوێنێکی نزمدا، لەسەر پێخەفێک نووستووە، نیشانەی سووکی و ڕسوایی ئەو کەسەیە.
ئیبراهیمی کرمانی دەڵێ: نووستن لەخەودا، بۆ کەسی ترساو ئاسایشە و بۆ مردووەکان لێخۆشبوونە و بۆ نەخۆش شیفایە و بۆ زیندانیش-دیلیش، ڕزگاربوونە لە زیندان-گرتووخانە.
جابری مەغریبی دەڵێ: ئەگەر کەسێک بینی لەناو مردوواندا نووستووە و کەسێک وەخەبەری هێنایەوە، واتە لە نێوان خەڵکێکدا، بە کارێکەوە سەرقاڵ دەبێت.

تعليقات