خەوننامەی کوردی، بەشی خە؛ خێرکردن- خێر بەخشینەوە- سەدەقە:

  خەوننامەی کوردی، بەشی خە؛ خێرکردن- خێر بەخشینەوە- سەدەقە:


ئیبن سیرین دەڵێ: ئەگەر زانایەکی بینی خێری دەبەخشیەوە، نیشانەی ئەوەیە کە خەڵک سوود لە تەمەنی ئەو وەردەگرن.
ئەگەر دیتی پاشا خێری دەدا،
یان خێری دەکرد، واتە دادپەروەرییەکەی دەگاتە هەموو کەسێک. لێکدەرەوانی خەو لەمەدا ناکۆکن.
ئیبراهیمی کرمانی دەڵێ: بینینی خێر بەخشینەوە، نیشانەی ئاسایش و ئارامییە.
ئەگەر کەسێکی دەردەدار ئەو خەوەی بینی، ئەوا ئێش و ئازارەکانی نامێنێت.
جابری مەغریبی دەڵێ: ئەگەر بەندکراوێک دیتی سەدەقەی دەدا، نیشانەی ئازادکردنییەتی.
ئەگەر قەرزدار دیتی قەرزەکەی دەداتەوە، ئەگەر زیندانییەک دیتی، ئازاد دەبێت.
ئەگەر هەڵگەڕاوەیەک لە دین دیتی، موسڵمان دبێت. خێر بەخشینەوە بەهەر جۆرێک بێ، نیشانەی خۆشی و ئاسوودەیی هەردوو دونیایەتی.

تعليقات