خەوننامەی کوردی، بەشی خە؛ خەیار-ئاروو:

 خەوننامەی کوردی، بەشی خە؛ خەیار-ئاروو:

دیتن و خواردنی خەیار یان ئاروو لەخەودا ئەم واتایانەی هەیە:
ئیبن سیرین دەڵێ: خەیار ئەگەر لە وەرزی خۆیدا لەخەودا دیتی، واتە قسەی باش دەبیستێت، یان ئافرەتێکە کە ئارەزووی لێدەکات.
ئەگەر بینی لەو خەیارەی خوارد، واتە مرزای حاسڵ دەبێت و حوکمی خەیاری باڵنگیش هەر هەمان شتە.
ئیبراهیمی کرمانی دەڵێ: ئەگەر دیتی خەیاری دەخوارد، کارێک دەکات کە لێی پەشیمان دەبێتەوە. خەیار خواردن لە کاتی وەرزی خۆیدا بوو، خەم و مەینەتییە. خواردنی خەیاری باڵنگ، نەخۆشییە.
ئیمام جەعفەری سادق دەفەرمێ: خواردنی خەیار لەخەودا، سێ واتای هەیە.
یەکەم: پەشیمانی لەکار و فرمان. دووەم: خۆشی و شادی. سێیەم: قازانج لەلایەن دۆستان و خزمان، بەتایبەت ئەگەر سەوز و لەکاتی وەرزی خۆیدا بوو.

تعليقات