خەوننامەی کوردی، بەشی خە؛ خێوەتگای پاشا- بارەگای پاشا:

 خەوننامەی کوردی، بەشی خە؛ خێوەتگای پاشا- بارەگای پاشا:


ئیبن سیرین دەڵێ: ئەگەر کەسێک دیتی خێوەتی هەڵدا و زانی کە خێوەتگاکە هی ئەوە، نیشانەی ئەوەیە کە گەورەیی و پێگەی دەست دەکەوێت و دەبێتە سەردار و سەرگەورەی لەشکر و سوپا.
ئەگەر دیتی پاشا لەناو خێوەتگاکەدا بوو، واتە لەلایەن پاشاوە، ڕێز و پلەی پێدەدرێت، چونکە خێوەتگا و بارەگا، جێگای نیشتەجێبوونی پاشایە.
ئەگەر بینی خێوەتی پاشا، ڕمیا-ڕووخا و کەوت، واتە موڵکەکەی دەفەوتێت و لەناو دەچێت.
ئەگەر خێوەتەکەی پاشا سووتا، واتە پاشا لە دونیا دەردەچێت و دەمرێت.
ئەگەر بینی کە پاشایان لەناو خێوەتەکەی خۆی هێنایە دەرەوە، نیشانەی مردن و لەناوچوونە.
ئەگەر دیتی خێوەتەکەی پاشایان گرت و بردیان بە ئاسماندا، واتە پاشایەکی گەوەرە دێتە ئەو ناوچەیە و خاک و وڵاتەکەی لێ زەوت دەکات.
ئیمام جەعفەری سادق دەفەرمێ: بینینی خێوەتگا لەخەودا، پێنچ واتەی هەیە.
یەکەم: دەسەڵات. دووەم: سەرۆکایەتی. سێیەم هەرێم و ویلایەت. چوارەم: سەرکردە و پیاوماقوڵ. پێنجەم: پێشەوای سوپا.

تعليقات