خەوننامەی کوردی، بەشی بە؛ بەشکردن:
ئیبن سیرین دەڵێ: ئەگەر بینی بە یەکسانی شتی بەسەر خەڵکدا دابەش دەکرد، نیشانەی ئەوەیە لە نێو بوونەوەراندا ویژدان بەکار دەهێنێت.
ئەگەر دیتی سەروەت و سامانی خۆی بەخێر و چاکە دابەش کرد، نیشانەی ئەوەیە ژن بۆ کوڕەکانی دێنێت.
ئەگەر سەروەت و سامانەکەی خۆی بەشەڕ و خراپەکاری دابەش کرد، نیشانەی ئەوەیە بارودۆخی ژیانی پەرتەوازە دەبێت.
ئەگەر دیتی سەروەت و سامانی کەسێکی بە ویست و خواستی کەسەکە دابەش کرد، نیشانەکەی بەپێی چاکە و خراپەکاری دابەشکردنەکە دەگەڕێتەوە.
Comments
Post a Comment