هەندێک ڕێنمایی بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت بە ئۆتۆمبێلی خۆیان گەشت بۆ دەرەوەی وڵات بكەن.
هاووڵاتییان و شۆفێران و خاوه‌ن ئۆتۆمبێله‌كانی هه‌ڵگری تابلۆی هه‌ولێر ئاگاداردەکرێنەوە له‌كاتی گه‌شتكردنیان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات به ئۆتۆمبێلی خۆیان، ده‌توانن سه‌ردانی هاتووچۆ بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی تابلۆی پیتی ئینگلیزی و شێوه‌ی ئه‌ورووپی.
مه‌رج و ڕێکارەکان:
١ – ده‌بێت ساڵیانه به‌ناوی ئه‌و كه‌سه بێت، كه به‌نیازه گه‌شتی ده‌ره‌وه بكات، یان بریكارنامه (وه‌كاله)ی بۆ كرابێت.
٢ – سه‌ردانی گومرگی هه‌ولێر بكات به‌مه‌به‌ستی ده‌رهێنانی پسووله‌ی چوونه‌ده‌ره‌وه (دفتر خروجیة).
٣- سه‌ردانی هاتووچۆ بكات و داواكارییه‌ک پێشکەش بكات، كه تێیدا داوای رێگەپێدان بۆ گۆڕینی تابلۆیەكه بكات و پسووله‌ی چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هاوپێچ بكات.
٤ – دانی بڕی ٥٥ هەزار دینار وه‌كوو ڕسومات بۆ وه‌رگرتنی دوو پلیتی تازه‌ی تابلۆ به نووسین و ژماره‌ی ئینگلیزی.
٥ – ده‌بێت له‌پاش وه‌رگرتنی تابلۆیه‌كه و جێهیشتنی تابلۆیه كۆنه‌كانی خۆی له هاتووچۆ له‌ماوه‌ی ٧٢ کاتژمێر هه‌رێمی كوردستان جێبهێڵێت.
٦ – له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ هه‌رێم، ده‌بێت له‌ماوه‌ی یه‌ک هه‌فته‌دا سه‌ردانی هاتووچۆ بكات بۆ دانه‌وه‌ی تابلۆیه‌كه و وه‌رگرتنه‌وه‌ی تابلۆیه كۆنه‌كانی، كه هه‌ردوو كاتی چوونه‌ده‌ره‌وه و هاتنه‌وه‌شی له رێگای پاسپۆرته‌كه‌یه‌وه ده‌زانرێت و ده‌بێت هاوپێچی بكات له‌كاتی هاتنی بۆ هاتووچۆ.
٧ – هه‌ر دواكه‌وتنێک له چوونه‌ده‌ره‌وه له هه‌رێم یان گه‌ڕانه‌وه بۆ هه‌رێم و سه‌ردانینه‌كردنی هاتووچۆ بۆ ته‌سلیمكردنه‌وه‌ی تابلۆ‌كه له ماوه‌ی دیاریكراو، سه‌رپێچیكار به‌بڕی (٥٠٠،٠٠٠) دینار سزا ده‌دریت و بۆ هه‌ر رۆژێک كه تێپه‌ڕێت، بڕی (٥٠،٠٠٠) په‌نجا هه‌زاری تر ده‌چێته سه‌ر سزا‌كه.
ب. هاتووچۆی هه‌ولێر
2020/9/15
Comments
Post a Comment