خەوننامەی کوردی، بەشی بە؛ بەفر:

خەوننامەی کوردی، بەشی بە؛ بەفر:


ئیبن سیرین دەڵێ: بینینی بەفر لە خەودا، ئازار و خەم و مەینەتییە، مەگەر ئەوەی بەفرێکی کەمی بینیبێت.

ئەگەر بینی لە زستاندا بەفر دەبارێت، یان کەوتە شوێنێک کە بەفری لێ دەبارێت، واتا خەڵکی ئەو شوێنە خەم و مەینەتی دایان دەگرێت.

جابری مەغریبی دەڵێت: بینینی بەفر لە خەودا، لەشکری شکست خواردووە، بەتایبەت ئەگەر بەفرەکە لەگەڵ بادا بێت.

ئیمام جەعفەری سادق دەفەرمێت: بینینی بەفر لە خەودا، شەش لێکدانەوەی هەیە.

یەکەم: ڕزق و ڕۆزی. دووەم: ژیان. سێیەم: ماڵ و سامانی زۆر و هەرزانی لە نرخدا. چوارەم: لەشکری زۆر. پێنجەم: نەخۆشی. شەشەم: خەم و مەینەتی.

ئەگەر بینی لە هاویندا بەفری کۆ کردەوە، واتا ماڵ و سامانی زۆر و حەڵاڵ کۆ دەکاتەوە.

ئیبراهیمی کرمانی دەڵێت: بینینی بەفر لە خەودا لە کوێستاناندا، نیشانەی خێر و چاکەیە و لە گەرمیاندا نیشانەی خەم و مەینەتی و وشکەساڵیە.

ئەگەر بینی بەفری لە وەرزی خۆیدا دەخوارد، باشترە کە بەفر بخوات لە وەرزی خۆیدا نەبێت.



تعليقات