خەوننامەی کوردی، بەشی ئەلف؛ ئەقڵ-مێشک-هزر-ئاوەز:

خەوننامەی کوردی، بەشی ئەلف؛ ئەقڵ-مێشک-هزر-ئاوەز:


ئەگەر لە خەودا ئەقڵی خۆی لە شێوەەی مرۆڤدا بینی، بەجۆرێک کە ئەقڵەکەی پێی گوت: ((من مێشکی تۆم)) و بینەری خەوەکەش زانی کە ئەوە مێشکی خۆیەتی، واتە لەگەڵ کوڕی پاشا دەبێتە هاوڕێ و سوودی لێدەبینێت.

ئیبراهیمی کرمانی دەڵێ: ئەگەر لە خەویدا ئەقڵی خۆی بەو شێوەیە بینی کە باسمان کرد، نیشانەی ئەوەیە دەوڵەمەند دەبێت و گەورەیی و پلە و پایەی دەست دەکەوێت.

دانیاڵ پێغەمبەر دەفەرمێ: ئەگەر لە خەودا، ئەقڵ و گیانی خۆی لە شێوەیەی مرۆڤ بیی و وابزانێ کە ئەوە خۆیەتی و ئەوانیش گوتیان کە (ئێمە ئەق و گیانی تۆین))، واتە دەسەڵات و بەخت و کامەرانی، دەبنە بەشی ئەو.

جابری مەغریبی دەڵێ: بینی ئەقڵ و گیان نیشانەیە بۆ دایک و باوک.

ئەگەر زیندوو بن و ئەگەر نادیار و ونیش بن، ئەوا دیسان بەدیداریان شاد دەبێتەوە.

بەڵام ئەگەر دایک و باوکی مردبوون، ئەوا نیشانەی ئەوەیە، نزا و پاڕانەوە و خێرەکانی گەیشتووە پێیان.

دانیاڵ پێغەمبەر دەفەرمێ: بینینی ئەقڵ لە خەودا، چوار واتای هەیە.

یەکەم: بەخت و دەسەڵات. دووەم: دایک و باوک. سێیەم: پاشا و منداڵەکانی ئەو. چوارەم: سەرەوەت و سامانی زۆر و زەوەند.



تعليقات