بەشی سی و حەفتەمی هاوسەرێتی و ژیانی جنسی گرێی (عقدە) ئۆدیب .

بە بیروڕای فرۆید، منداڵی کوڕ لە یەکەم قۆناغی ژیانییەوە پەیوەندییەکی پتەو لەگەڵ دایکی هەست پێ دەکات و باوکی بە ڕەقیبی خۆی دەناسێت.


بە بیروڕای فرۆید، منداڵی کوڕ لە یەکەم قۆناغی ژیانییەوە پەیوەندییەکی پتەو لەگەڵ دایکی هەست پێ دەکات و باوکی بە ڕەقیبی خۆی دەناسێت لە ڕێگای ئەو عیشقەدا، بە پێچەوانەشەوە منداڵی کچ هەستی خۆشەویستی و هاوڕازی خۆیان زیاتر لەگەڵ باوکیاندا دەردەبڕن وەک لە دایکیان.
لە منداڵی کچدا ئەو گرێیە پێ دەڵێن( ئێکسترا ) و زیاتر بە پەیوەندی نێوان منداڵی کچ و منداڵی کوڕ دادەنرێت.
بە تێپەڕبوونی کات و بەهۆی ئەو هەڵە و سەرپێچیانەی کە منداڵ لە ژیانیدا شانی دەگرێت و لە لایەن باوکییەوە ئامۆژگاری و تەمبێ دەکرێ، تێدەگات کە ڕەقبەکەی زۆر بەدەسەڵات و زۆردارە و خۆشی بە خەنیمی ئەو نازانێت بییەوێت و نەیەوێت بە ناچاری گوێ ڕایەڵی قسەکانی دایکی دەبێت، بەو پەیوەندییە پتە و تایبەتەش دەڵێن گرێی ئۆدیب، ئەوەش لە ناوی ئەفسانەی کۆنی یۆنانی بە ناوی گرێی ئۆدیب وەرگیراوە کە ئەدیپ لە دوای ڕووداوێکی دوور و تاڵ باوکی خۆی کوشت لە ڕێگای عەشقی دایکیدا، بەڵام نەیتوانی دایکی خۆی بخوازێت.
(بۆ ڕوون کردنەوەی ڕای بەرامبەر بڕوانە کتێبی فرۆید لە تەرازوی ژیریدا) نووسینی/ محەممەد مەلا ساڵح شارەزووری – وەرگێر.

تعليقات