خەوننامەی کوردی، بەشی ئەلف؛ ئەندامەکان:

خەوننامەی کوردی، بەشی ئەلف؛ ئەندامەکان:


ئیبن سیرین دەڵێ: ئەگەر لە خەودا دیتی ئەندامەکانی لەشی زیاد بوون، ئەوا خزمان و ئەندامەکانی ماڵەکەی زیاد دەبن و ئەویش لە شوێنی خۆیدا نیشتەجێ دەبێ.

ئەگەر ئەندامەکانی لەشی بڕانەوە و لە جەستەی جیا بوونەوە، ئەوا گەشت دەکات و خزمەکانی پەرت و بڵاو دەبن.

ئەگەر ئەندامێکی لەشی خۆی دەبڕیەوە و فڕێی دەدا، واتە خزمان و ئەندامانی خێزانەکەی لە شاردا پەرت و بڵاو دەکات.

کرمانی دەڵێ: ئەگەر کەسێ بینی ئەندامێکی لەشی دەبڕن، ئەوا خێر و قازانجی پێدەگات.

ئەگەر ئەندامێکی لەشیان جیا کردەوە و بڕییان، واتە کەسێک، لە ماڵ و سامانەکەی، شتێکی بە زۆر لێدەستێنێ.

ئەگەر گۆشتی لە جەستەی خۆی دەبڕی و لە بەردەم باڵندەیەکدا دایدەنا، لە ماڵەکەی خۆی شتێک بەکەسێک دەبەخشێ.

جابری مەغریبی دەڵێ: ئەگەر ئەندامێکی جەستەی قسەی لەگەڵ دەکرد، نیشانەی ئەوەیە لە نێو خەڵکدا ڕسوا دەبێ.

ئەگەر یەکێ لە ئەندامەکانی جەستەی بە ڕێگادا دەڕۆیشت، ئەوا کارێک دەکات کە متمانەی پێ هەیە.

ئەگەر ئەندامێک لە جەستەی جیا بوویەوە، واتە کەسێک لە خزمەکانی دەکەوێتە غوربەت و تەنیاییەوە.

ئەگەر ئەندامەکانی جەستەی ناساغ بوو، نیشانەی ئەوەیە نەخۆش دەکەوێ.

ئەگەر باڵندەیەک پارچە گۆشتی لە ئەندامەکانی جەستەی لێکردەوە، ئەوا ماڵ و داراییەکەی بە زۆر لێدەستێنن.

ئەگەر گۆشتی لە جەستەی خۆی دەبڕی و دەیخستە بەردەم باڵندەیەک، لە ماڵ و سامانەکەی خۆی، یارمەتی کەسێک دەدات.

ئەگەر ئەندامێک لە ئەندامەکانی جەستەی خراپ و بێ کەڵک بوو، نیشانەی ناڕاستییە.



تعليقات