بەشی سی و شەشەمی هاوسەرێتی و ژیانی جنسی، فرۆید و غەریزەی جنسی:

بەشی سی و شەشەمی هاوسەرێتی و ژیانی جنسی، فرۆید و غەریزەی جنسی:


سیگمۆند فرۆید، پزیشکی دەروونناسی بەناوبانگی ئەڵمانی، غەریزەی جنسی بەشێوەیەکی ئاسانتر باس دەکات، دەبێ بزانین کە بیروڕا و بیردۆزەکانی فرۆید لە سەردەمی خۆیدا زۆر فراوان بوون و نووسینگەی تایبەتی دەروونناسی بەناوی “فرۆید سیسم”ی هێناوەتە کایە و ئێستاش جێگای لێکۆڵینەوەیە و لایەنگر و ڕەکابەریشی زۆرە.

بە بڕوای فرۆید تەواوی کردار و کارەکانی مرۆڤ لە غەریزەی جنسییەوە سەرچاوە دەگرن و دەڵێت:
منداڵ لە مژینی مەمکی دایکی و دەست خشان لە لەشی خۆی و ڕاوەشانی دەست و لاقی چێژی جنسی وەردەگرێت، هەروەها دەڵێت:

منداڵ لە زاری خۆی دوو جۆر چێژ وەردەگرێت، یەکێکیان سۆز و خۆشەویستیە و ئەوی تریان ڕق لێبوونەوەیەتی، لەوەی یەکەمیاندا هەرچی بەبەردەستی بکەوێت بە لێو و زاری خۆی دەیلێسێتەوە و قامکی خۆی دەمژێت، لە حاڵەتی دووەمدا نینۆکی خۆی دەجوێت و گەزە لە مەکی دایکی دەدات و شتێکی کە لە دەست دابێ ئەگەر بتوانێت بە ددان دەیدڕێنێ، لە دواییدا شەهوەت واتە (لیبیدۆ) لەدەم و زار و لێویەوە بۆ جێگایەکی تر دەگوازێتەوە، ئەو شوێنەش کۆم و کۆئەندامی دەرەوەی دەزگای زاوزێیە!

منداڵ لە ماوەی (دوو ساڵیدا)، هەست بە بوونی خۆی دەکات و خۆی خۆش دەوێت و لە دیتنی خۆی چێژ وەردەگرێت و بە ناوی قۆناغی خۆخۆشویست ناوی دەبات.

لە دوو ساڵ بەدواشەوە، بە هۆی غەریزەی لەشی خۆیەوە چێژ وەردەگرێت، بۆ نموونە گوشینی چیچکەی گوێی و ژێر باڵ و یان ماچ کردن و ڕژاندنی لانکەکەی کە بە هۆی خەندە و پێکەنینەوە دەری دەبڕێت، لە دواییدا شەیدای هاوڕەگەزی خۆی دەبێت و لە قۆناغی کۆتاییدا بە کەسانی پێچەوانەی جنسی خۆی، مەیلی جنسی پەیدا دەکات و لێرەدا قۆناغی لیبیدۆ تەواو دەبێت، ئەو قۆناغەش سەرەتای هەنگاوی باڵغ بوونە.



تعليقات