خەوننامەی کوردی، بەشی ئەلف؛ ئەندامی مێیینەی ئافرەت:

خەوننامەی کوردی، بەشی ئەلف؛ ئەندامی مێیینەی ئافرەت:


ئەگەر پیاوێک لە خەویدا بینی وەکوو ژنان ئەندامی مێیینەی هەبوو، نیشانەی ئەوەیە سووک و ڕسوا دەبێت.

ئەگەر بینی کەسێک لە گەڵی جووت بوو، واتە خواست و پێداویستییەکانی لە لایەن ئەو کەسەوە دابین دەکرێت.

ئەگەر دوو ئافرەت لە خەودا دیتیان کە هەردووکیان یەک ئەندامی مێیینەیان هەبوو، نیشانەی ئەوەیە هەر دووکیان دەبنە ژنی یەک پیاو.

ئیبراهمی کرمانی دەڵێ: ئەگەر ئافرەتێک بینی ئەندامی مێیینەی ئاسن یان زیوین بوو، نیشانەی ئەوەیە لە مراز و ئاواتەکانی بێ ئۆمێد دەبێ.

ئەگەر پیاوێک بینی ئەندامی مێیینەی ژنەکی لە دواوە بوو، نیشانەی ئەوەیە ئەو پیاوە لە خێڵی لووتە (قەومی لووت).

ئەگەر بینی ئەندامی مێیینەی بڕاوەتەوە، واتە دوژمن بەسەریدا زاڵ دەبێت.

جابری مەغریبی دەڵێ: ئەگەر ئافرەتێک دیتی ماسی لە داوێنییەوە هاتە دەرەوە، ئەوا کچی دەبێت.

ئەگەر دیتی لە داوێنییەوە مشک هاتە دەرەوە، واتە کچێکی داوێن پیسی دەبێت.

ئەگەر بینی پشیلە لە داوێنییەوە هاتە دەرەوە، منداڵێکی دزی دەبێت.

ئەگەر بینی مار یان دووپشک لە داوێنییەوە هاتە دەرەوە، واتە منداڵەکەی دەبێتە دوژمن.

ئەگەر بینی نان لە داوێنییەوە هاتە دەرەوە، هەژار و مایەپووچ دەبێت.

ئەگەر بینی کونجی لە داوێنییەوە هاتە دەرەوە، واتە مێردەکەی خۆشی دەوێ.

ئەگەر دیتی خوێن لە داوێنییەوە هاتە دەرەوە، واتە لە کاتی بێ نوێژیدا، مێردەکەی لەگەڵیدا جووت دەبێت.

ئەگەر ژنێک دیتی لە خەویدا، دێو لە داوێنی هاتە دەرەوە، واتە منداڵەکەی دەبێتە مامۆستا و فێرکار.

ئەگەر دیتی ئاوێکی ڕوونی لێوە هاتە دەرەوە، واتە منداڵێکی چاکەکاری دەبێت.

ئەگەر ئاوەکە لێڵ و ناڕوون بوو، لێکدانەوەکەی پێچەوانەوەیە.

دانیاڵ پێغمبەر دەفەرمێ: ئەگەر دیتی ئاگر لە داوێنیەوە هاتە دەرەوە، واتە منداڵەکەی دەبێتە داگیرکەری دونیا.

ئەگەر دیتی کەسێک ئەندامی مێیینەی ئەوی بینی، واتە لەو کەسەوە سوود وەردەگرێت.

ئەگەر دیتی ئەندامی مێیینەی ئاوسابوو، پارە و سامانی دەست دەکەوێت.

ئەگەر بینی لە جیاتی ئەندامی مێیینە، ئەندامی نێرینەی هەبوو، واتە کوڕی دەبێت.

ئیمام جەعفەری سادق دەفەرمێ: ئەگەر دیتی لە داوێنییەوە مرواری، یان شتێکی بە نرخ هاتە دەرەوە، واتە منداڵەکەی زانا و لە خواترس دەردەچێ.



تعليقات