سوودەکانی خواردنی کەنگر+ڤیدیۆ:

سوودەکانی خواردنی کەنگر+ڤیدیۆ:



لێرە، سوودەکانی خواردنی کەنگر بزانە:

۱- بۆ نەخۆشی بەڵەکی زۆر بەسوودە.
٢- غازاتی ناو گەدە و ڕیخۆڵە ناهێڵێت و توانای هەرس کردنی خۆراکەکان زیاد دەکات.
٣- کونگە هەویری ڕەگی کەنگر بۆ سەر برینی سووتاوی، بەسوودە و زوو چاکی دەکاتەوە.
٤- دەنکەکانی لەسەر ساج سوور دەکرێتەوە و دەهاڕدرێت و واڵابێژ دەکرێت، ئینجا بە شیر یان بە چاوە دەخورێتەوە، سوودی زۆری هەیە بۆ نەخۆشی شەکرە.
٥- خواردنی کەنگر چەوری ناو خوێن، واتا کۆڵیستڕۆڵ کەم دەکاتەوە.
٦- بۆ سەر برینی “قوڵی بیرۆ” بەسوودە و چاکی دەکاتەوە.
۷- بۆ خوێنبەربوونی ناوەوە و دەرەوەی لەشی مرۆڤ زۆر بەسوودە.
٨- ساڵانە هەر کەسێک بۆ چەند جارێک کەنگر بخوات، ژەهر زۆر کاری تێناکات.
۹- بۆ شێرپەنجە و بەرزی فشاری خوێن و نەخۆشی دڵ باشە.
۱۰- گورچیلە و میزڵدان بەهێز دەکات و دەبێتە هۆی زیادکردنی میز.
۱۱- بۆ بەهێزبوونی توانای سێکسی مرۆڤ باشە و تۆوی پیاو زیاد دەکات.
۱۲- ئاوی کەنگر لەسەر دەدرێت و مەساجی سەری پێدەکرێ، مووەکان هەڵناوەرێن و بەهێزی دەکات.
۱۳- ئەو کەسانەی بۆنی ئارەقەی لەشیان ناخۆشە، ماوەیەک بە سرکەوە، کەنگر بخۆن پێباش دەبن.
۱٤- بۆ نەهێشتنی هێڵنج و ڕشانەوە بەسوودە.
۱٥- بۆ ئازاری جومگەکان و گورچیلە و جگەر زۆر بەسوودە.
۱٦- دەکرێت بە مەڵحەم و دەدرێت لەو شوێنانەی ناو لەش، کە چەوری تیادا کۆبووەتەوە.
۱۷- گەر بێت و یەکێک سەری گێژ بخوات، بە ئاوی کەنگر سەری بشوات پێ چاک دەبێت.
۱٨- کەسێک سەری ئەسپێی هەبێت بە ئاوی کەنگر سەری بشوات ئەسپێ لەسەریدا نامێنێت.
۱۹- کەنگر سوور بکرێتەوە بە ڕۆنەوە و خوێی پێدا بکرێت هێز و وزەت پێدەبەخشێ.
۲۰- زۆر خواردنی کەنگر هاوسەنگی خۆراک ڕادەگرێت.
۲۱- کەنگر دەکوڵێندرێت و ورد دەکرێت و هەڵی دەخەن و ئاوە چۆڕەی پێدەکرێت و تێکەڵ بە سیرێژ و پەنیری دەکەن، تام و بۆن و بەرامەی سیرێژ و پەنیرەکە خۆش دەکات.
۲۲- ئاوی ڕەنگاڵەی ڕەگەکەی بخورێتەوە باشترین دەرمانە، چونکە ڤیتامین (A.B.C) تێدایە و خوێی کانزایی و هۆڕمۆنی گیایی تێدایە کە بۆ تەندروستی مرۆڤ بەگشتی باشە .
۲۳- لەکاتی خواردنی کەنگردا، لە ناو گەدەوە تاکوو دێتە خوارەوە، خوێن پاک دەکاتەوە.
۲٤- خواردنی کەنگر سووڕی مانگانەی ئافرەتان خێرا دەکات.
۲٥- خواردنی کەنگر فەرمانی ئەندامەکانی لەش ڕێک دەخات.
۲٦- خواردنی کەنگر بەرگری لە هەڵوەرینی قژ دەکات.
۲۷- کەنگری فەڕەنسی ئاریتشۆ بەرگری لە کۆبوونەوەی چەوری دەکات لە شانەکانی جگەردا.
۲٨- کەنگرزا جۆرە جیوەیەکە لە لاسکی کەنگردا هەیە بەکاردێت لە دەرمانسازی دا.

تێبینی: بەس لە کاتی برینداربوونی میزڵدان و گورچیلەدا خواردنی کەنگر باش نیە.




تعليقات