مێژووی سەرهەڵدانی ڕۆژی نەورۆز+ڤیدیۆ:

مێژووی سەرهەڵدانی ڕۆژی نەورۆز+ڤیدیۆ:


ڕۆژی ۲۱.۰۳ی ھەموو ساڵێک لە مێژووی کورددا، ئەم بۆنەیە بە جەژنی نەورۆز دەناسرێت، کە مۆرکی ئەم جەژنە پۆشینی جل و بەرگی کوردی و کردنەوەی ئاگرە، لە مێژوودا ھیچ ساڵێک نەبووە، کە گەلی کورد ئەم یادە بەرز ڕانەگرێت.

دووای تەواوبوونی وەرزی سپێتی خاک و ژیانەوە و پۆشینی ڕەنگی سەوزی زەوی، ئیدی خەڵکی خۆیان ئامادە دەکەن بۆ جەژنێکی نەتەوەیی کوردی، جەژنی نەورۆز داب و نەریتێکە کە لەلایەن نەتەوەکانی تریشەوە وەک: تورک، فارس و خودی کوردیشەوە بە شێوازی جیاواز پەیڕەو دەکرێت، مۆرکی ئەم جەژنە کردنەوەی ئاگر و پۆشینی جلی کوردیە.

چی دەگوترێت سەبارەت بە مێژووی جەژنی نەورۆز؟

کورد تاکوو ئێستا بۆخۆی مێژووی خۆی نەنووسیوەتەوە، جگە لە بابەتی کەم و كورت، شتانێکی ئەوتۆ لەبەر دەستدا نیە کە مۆرکی کوردی پێیەوە دیار بێت، چەندین بۆنەی نەتەوەیی ماد ھەن کە بەناو گەلانی دیکەوە ناسراون.

سەبارەت بە مێژووی جەژنی نەورۆز، ھەندێک کەس ئەم رۆژە دەگەڕێننەوە بۆ زاڵ بوونی کاوە بەسەر زوحاکدا، کە ئەمە تەنھا ئەفسانە و فێڵێکە کە لە مێژووی کورد کراوە، شارەزایانی مێژوو دەڵێن رەنگە بۆ ئەوە بووبێت کە کورد نەتوانێت بە شانازیەوە باس لە ئیمپراتۆریەتی میدییەکان بکات.

جەژنی نەورۆز بە کۆنترین جەژنی مرۆڤ دادەنرێت بەپێی لێکۆڵینەوەکان، کۆنترین مرۆڤەکان کە لە ئەشکەوتەکاندا ژیاون، یەکەم رۆژی بەھاریان کردووە بە جەژن، کەواتە جەژنی نەورۆز زۆر لە ئەفسانەی زوحاک کۆنترە، ھەندێک لە مێژوو ناسان پێیان وایە جەمشێد پاشای پێشدادییەکان نەورۆزی داھێناوە، سەردەمی ئەم پاشایە دەگەڕێتەوە بۆ پێش چاخی مێژوو، کەواتە بنەمای نەورۆز دەگەڕێتەوە بۆ چاخە دێرینەکان.

کەواتە نەورۆز جەژنێکی کوردییە و لە کوردستانەوە بۆ ناوچە جیاوازەکان بڵاوبووتەوە، بەڵام تائێستاش لەلای نەتەوەی کورد، ئەو رۆژە بە رۆژی سەرکەوتنی کاوە بەسەر زوحاکدا ناسراوە، کە ھیچ بەڵگەیەکی مێژووی لەو بارەیەوە بوونی نییە، مێژوونووسی ئەرمەنی “مووسا خورنانیس” لای باشە مێژووی ئەم چەژنە بۆ دەوڵەتی ماد بگەڕێتەوە، نەک ئەفسانەیەکی وەک کاوەی ئاسنگەر و زوحاک.

جەژنی نەورۆز لە ڕۆژمێری زاینیدا یەکسانە بە ۲۱ و ۲۲ مانگی ئازار واتە: مانگی۳ی هەموو ساڵێکی زایینی، لە بەرواری ٣٠/١١/٢٠١٦ لە لایەن رێکخراوی یۆنسکۆی سەر بە نەتەوەیەکگرتوەکان جەژنی نەورۆز بە فەرمی وەک کۆنترین جەژن ناسێندرا.




تعليقات