ڤیدیۆیەکی دەنگی ناسری ڕەزازی لەسەر سووکایەتی کردنی بە ئایینی ئیسلام و وڵامدانەوەی مامۆستایەکی ئایینی لە خوتبەی هەینی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان:

ڤیدیۆیەکی دەنگی ناسری ڕەزازی لەسەر سووکایەتی کردنی بە ئایینی ئیسلام و وڵامدانەوەی مامۆستایەکی ئایینی لە خوتبەی هەینی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان:


 

ئەو کەسانەی کە جودایی دەخەنە نێو وڵاتێکی فرە ئایینی و فرە نەتەوەییەوە، دەبێ بدرێنە دادگا.

ئێمەی کورد لە هەموو لایەکەوە لێمان قەوماوە، ئەوجا کەسانێکیش پەیدا دەبن و بەناوی ئازادی و دیمۆکراسییەوە دێن و ڕێکلام بۆ کەمینە ئاینییەکان دەکەن و دینێکی گشتگیر پێشێل دەکەن، ئەویش تەنیا لەبەر خۆ دەرخستن.

لە کوردستاندا شتێک بەناوی لەناوبردنی کاکەی و یارسان و مەسیحی و جوولەکە و…..هتد ڕووینەداوە لە سەر دەستی کوردێکی سوننە مەزهەب، ئەم کلتووری دڵ فراوانیە لە ناو کوردی سوننە مەزهەبدا هەیە کە دەڵێ، دینی خۆت بۆ خۆت و دینی خۆم بۆ خۆم.

قەولێکی کوردی هەیە کە دەڵێ، “کابرا بە کەرەکە نەدەوێرا کۆپانەکەی دەدڕاند”، ئێستا ئەم کەسانەش بە دوژمنانی کورد ناوێرن دێن و ماڵی کورد لەوەی کە هەیە وێرانتری دەکەن.

ئەوجا ئەو ماڵ وێرانی و دوواکەوتن و نەبوونی دەوڵەتی کوردی و داگیر کردنی کوردستانە، بۆ دەخەنە ئەستۆی کوردی موسڵمان و ئیسلام؟ مێژوو ئەمە دەسەلمێنێت کە کوردی سوننە مەزهەب و ئیسلامییەکان چۆن لە هەموو شۆڕشێکی کوردیدا بەشداریان کردووە.

ئێستاش کە ئێستایە هیچ وڵاتێکی جیهان ئیللا تاک و تووک نەبێت لەگەڵ دامەزراندنی دەوڵەتی کوردستاندا نین و هەموو ئەم ماڵوێرانی کوردەش بە دەستی وڵاتانی زلهێزی جیهان هاتووە بە سەر نەتەوەی کورددا.

هیچ ئایەتێک یان حەدیسێک پەیدا ناکرێت کە ئیسلام و موسڵمانان دژی دامەزراندنی دەوڵەتی کوردی بن.

ئەو کاتەش کە ئیسلام هاتە ناو خاکی کوردستانەوە، کورد ژێر دەستەی ئیمپراتۆریەتی ساسانی بوو، ئەگەر پێکدادانێک یان شەڕێک ڕوویدابێت لە کوردستان، تەنیا شەڕی (ساسانیەکان و سوپای ئیسلام) و (شیعە خەواریجەکان و سوپای ئیسلام) بووە ئەویش تەنها ڕاوەدوونانی سوپای ساسانی بووە لە خاکی کوردستان و مەداین نەک داگیر کردنی کوردستان بە زەبری شمشێر.

شتێکی بەناوی سیغە یان موتعەش لە ناو ئیسلاما بوونی نییە ئیللا ئەو کاتەی کە پێش ئیسلام بوونی هەبووە و پاش هاتنی ئایەتەکان و تێگەشتن لەو بابەتە بەتەواوەتی لابراوە و ئێستا شیعەکانی ئێران بەڕووی ئەو خورافاتەی پێش ئیسلامەوە دەڕۆن و بەسەر هەموو ئیسلامییەکاندا شکاوەتەوە.



تعليقات