هەندێک خەڵک لە سرێشمەی سەر بە ناحیەی خەلیفان بە دووای گەنجینە و شوێنەواردا گەڕاون:

هەندێک خەڵک لە سرێشمەی سەر بە ناحیەی خەلیفان بە دووای گەنجینە و شوێنەواردا گەڕاون:


چەند هاونیشتمانییەک لە گوندی سرێشمەی سەربە شارۆچکەی خەلیفان لە قەزای سۆرانی سنووری پارێزگای هەولێر بەمەبەستی گەڕان بە دووای پارچە شوێنەوار و گەنجینە چەند شوێنێک هەڵدەکۆڵن، بەڕێوەبەری ناحیەی خەلیفانیش دەڵێت:” هیچ گەنجینەیەکیان نەدۆزیوەتەوە و بەدووای ئەو کەسانەشدا دەگەڕێین”. کە دەستیان بە کاری نایاسایی کردووە.

رائید هەڵکەوت، چەند رۆژێک پێش ئێستا هەندێک خەڵک لە سرێشمەی سەر بە ناحیەی خەلیفان بە دووای گەنجینە و شوێنەواردا گەڕاون و شوێن پێکانیان بەجێماوە و چەند شوێنێکیان هەڵکۆڵیووە، بەڵام هیچ گەنجینەیەک نەدۆزراوەتەوە، ئەوەی دەگوترێت هیچی پشتڕاست نەکراوەتەوە، ئەو کەسانەی ئەو کارەشیان کردووە نەناسراون و لایەنی پەیوەندارمان ڕاسپاردووە بە دوواداچوون بکات و زانیاری لەبارەی ئەو کەسانە کۆبکاتەوە.

بەڕێوەبەری ناحیەی خەلیفان گوتیشی:” هیچ گەنجینەیەک و پارچەیەکی شوێنەواری بەنرخ لەو شوێنە نییە، بەڵام هەندێک خەڵک بە دووای زانیاری هەڵە دەکەون و وادەزانن لەو شوێنانە گەنجینە و پارچەی شوێنەواری هەن”.

لە ۰٤-۰٦-۲۰۲۱ هاونیشتمانییەک لە گوندی سرێشمە لەکاتی دروستکردنی حەسار بۆ ئاژەڵەکانی لە نێو زەوییەکەیان گۆزەیەک دەرکەوتبوو، کە پێکهاتووە لە دراوی کانزایی، دوواتر لەسەر لێکۆڵینەوە لە گەنجینەکە ناکۆکی لەنێوان بەڕێوەبەرایەتی گشتی شوێنەوار و ئیدارەی ناوچەکە دروستبوو.

کەيفی مستەفا، بەڕێوەبەری گشتيی شوێنەواری ھەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا ئاماژەی بەوەکردبوو، کە ئیدارەی ناوچەکە لە خەلیفان رێگەی نەداوە تیمەکەیان لێکۆڵینەوەی تەواو بکەن، ئەو کەسانەشی شوێنەکەیان تێکداوە دەیاندەنە دادگە و رێکاری پێویستیان بەرامبەر دەگرنەبەر.

سەرچاوەی هەواڵ: ڕووداو

تعليقات