تەرمی دانەری ١٠ مانگان لە یەکێک لە گوندەکانی سنووری شەمامک دۆزرایەوە+ڤیدیۆ:

تەرمی دانەری ١٠ مانگان لە یەکێک لە گوندەکانی سنووری شەمامک دۆزرایەوە:


 

پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، تەرمی منداڵێکیان لە سنووری ناحیەی شەمامک دۆزیوەتەوە، گوتەبێژی بەرگریی شارستانی هەولێریش دەڵێت، دووای لێکۆڵینەوە ورد دەرکەوتووە کە تەرمی دانەری ١٠ مانگانە.

پۆلیسی هەولێر لە راگەیێندراوێکدا کە ئەمڕۆ شەممە ١٢-٠٢-٢٠٢٢، بڵاویکردووەتەوە رایگەیاندووە، “هێزەکانی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر (بنکەی پۆلیسی شەمامک) کاژێر ٠٦:٠٠ی بەیانی دووای گەڕانێکی ورد و چڕ لە نزیک گوندی سیاو تەرمی منداڵێکیان دۆزییەوە کە پێکهاتبوو لە کەللەسەرێک و چەند ئێسک و پرووسکێک”.

بە گوتەی رائید سەرکەوت کاڕەش، گوتەبێژی بەرگریی شارستانی هەولێر، “دڵنیابووینەوە کە تەرمی دانەر نەبەزە و لە یەکێک لە گوندەکانی سنووری شەمامک دۆزراوەتەوە”.

لە لافاوەکەی رۆژی ١٧-١٢-٢٠٢١ی هەولێردا کە بەهۆی بارانی بەلێزمەوە دروستبوو، ١٢ کەس گیانیان لەدەستدا، جگە لە دانەر نەبەزی ١٠ مانگان، هەموو تەرمەکانی دیکە پێشتر دۆزرابوونەوە، کە یەکێک لەوانە تەرمی کوڕێکی شوانکارەی داره‌توو بوو بەناوی (ئومێد نامیق).



تعليقات