چۆنیەتی کردن و لێنانی کاردی و سوودەکانی (Arum spp):

چۆنیەتی کردن و لێنانی کاردی و سوودەکانی (Arum spp):

کاردی بە زمانی عەرەبی پێی دەگوترێت (أللوفُ) بەزمانی ئینگلیزیش پێی دەگوترێت Arum-ئێرۆم، وە ناوە زانستییەکەشی بریتییە لە Arum spp-ئێرۆم ئێس پی پی. شوێنی بنچینەیی و بنەڕەتی کاردی بریتییە لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و رۆژھەڵاتی ئەورووپا.

بەپێی سەرچاوە کشتوکاڵییەکان نزیکەی ٢٠٠٠ جۆر کاردی لە جیھاندا بوونی ھەیە، لە کوردستانیش چوار جۆر کاردی ھەیە، کە ئەمانەن: (کاردی شاخی....کاردی دەستچین....کاردی ریشۆک....کاردی ریخنی). کاردی ڕەووەکێکی زستانییە و لە سەرەتای بەھاردا دەردەکەوێت. کاردی لەو شوێنانە زۆر باش دەڕوێت کە ڕێژەی باران بارینیان لە سەرووی ٦٠٠ ملم زیاترە.

کاردی سوودی پزیشکی زۆری ھەیە، بەڵام سوودە پزیشکییەکەی کاردی لە گەڵاکەیەتی، فەرموون ئێوە و چەندین سوودی کاردی:

یەکەم: ڕێگرە لە بەردەم تووش بوون بە شێرپەنجە، بەتایبەتی شێرپەنجەی کۆئەندامی ھەرس و ھەناسە.
دووەم: بۆ کەمکردنەوەی رێژەی شەکرە لە جەستەی مرۆڤ زۆر بەسوودە.
سێیەم: بۆ ئەوانەی ریجیم دەکەن و دەیانەوێ خۆیان لاواز بکەن، سوودێکی زۆری ھەیە.
چوارەم: کاردی بۆ تواندنەوەی چەوری لە ناو خوێندا زۆر کاریگەرە.
پێنجەم: بۆ چارەسەرکردنی ھەوکردنی بەکتریایی ناوەوەی جەستە سوودبەخشە.
شەشەم: بۆ چارەسەرکردنی ژەھراوی بوون سوودی زۆرە.
حەوتەم: بۆ ئەوانەی نەخۆشی گەدەیان ھەیە سوودی زۆرە.
تێبینی: خواردنی کاردی بە کاڵی واتە: (خاوی) ژەھرە، بۆیە دەبێت بکوڵێندرێت، چونکە بە کوڵاندن و وشککردنەوەی ژەھرەکەی نامێنێت، قەولێک هەیە کە دەڵێن: (( کاردی ژەھرە بە کاڵی و دەرمانە بە کوڵاوی)).




تعليقات