خوتبەیەک لە سەر تەڵقین دادانی کەسێک کە لە سەرەمەرگدا بێت+ڤیدیۆ:

 خوتبەیەک لە سەر تەڵقین دادانی کەسێک کە لە سەرەمەرگدا بێت+ڤیدیۆ:


كُلُّ نَفْسٍ ذَآئِقَةُ الْمَوْتِ وَإِنَّمَا تُوَفَّوْنَ أُجُورَكُمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ فَمَن زُحْزِحَ عَنِ النَّارِ وَأُدْخِلَ الْجَنَّةَ فَقَدْ فَازَ وَما الْحَيَاةُ الدُّنْيَا إِلاَّ مَتَاعُ الْغُرُورِ (١٨٥) آل عمران

هه‌موو که‌سێک ده‌بێت بمرێت و مردن بچێژێت، ته‌نها له ڕۆژی قیامه‌تدا کرێ و پاداشتان به‌ته‌واوی پێ ده‌درێت. واتە: (ده‌رئه‌نجامی کرده‌وه‌کانتان دێته‌وه ڕێتان)، ئه‌وسا ئه‌وه‌ی دوور خرایه‌وه له ئاگری دۆزه‌خ و خرایه به‌هه‌شته‌وه‌، ئه‌وه به‌ڕاستی سه‌رفراز بووه‌، ژیانی دونیاش بێجگه له‌وه‌ی که ڕابواردنێکی خه‌ڵه‌تێنه‌ره شتێکی تر نیه‌. (١٨٥) آل عمران

خوتبەی ئەمڕۆمان لەسەر تەڵقین دادانی مردووە لەسەرە مەرگدا.

تەڵقین دادانی کەسێک کە لە سەرەمەرگدا بێت:

((من كان آخرُ كلامهِ لا إلهَ إلَّا اللهُ دَخلَ الجنَّةَ)).واتە: هەر کەسێک کۆتا وتەی لە دونیادا (لا إلهَ إلَّا اللهُ) بێت دەچێتە بەهەشتەوە.

ئەگەر تووشی کارەساتێک بوو، واتە: ئەگەر (کەسێکی مرد).

خوای گەورە دەفەرمووێت: ﴿وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ ‎﴿١٥٥﴾‏ الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُم مُّصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ ‎﴿١٥٦﴾‏ أُولَٰئِكَ عَلَيْهِمْ صَلَوَاتٌ مِّن رَّبِّهِمْ وَرَحْمَةٌ ۖ وَأُولَٰئِكَ هُمُ الْمُهْتَدُونَ ‎﴿١٥٧﴾‏. (سورة البقرة: ١٥٥-١٥٧).

واتە…. وە مژدە بدە بە ئارامگران ئەوانەی کاتێک تووشی کارەساتێک دەبن ده‌ڵێن: ئێمه موڵكی خواین و هه‌رچی هه‌مانه به‌خششی خوایه‌، سه‌ر ئه‌نجامیش ته‌نها هه‌ر بۆ لای ئه‌و زاته‌یه گه‌ڕانه‌وه‌مان. (١٥٦) ئا ئه‌وانه چه‌نده‌ها ستایش و ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی هه‌ر به‌سه‌ر ئه‌واندا ده‌بارێت له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاریانه‌وه و ئه‌وانه ئه‌و كه‌سانه‌ن ڕێبازی هیدایه‌تیان وه‌رگرتووه‌. (١٥٧).١- ((إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ)) اللَّهُمَّ أْجُرْنِي في مُصِيبَتِي، وأَخْلِفْ لِي خَيْرًا مِنْها.واتە: ئێمە موڵکی خواین و بۆ لای ئەو دەگەڕێینەوە، خوایە پاداشتم بدەیتەوە لەم کارەساتەدا و کەسێکی باشترم بۆ بخەرەوە جێگەی.

٢- یان بڵێ: (( اللَّهُمَّ اغْفِرْ لي ولَهُ، وأَعْقِبْنِي منهُ عُقْبَى حَسَنَةً)).واتە: خوایە لە من و لە ئەویش واتە: لە (مردووەکە) خۆش ببە و کەسێکی چاکم بۆ بخەرەوە شوێنی.

وە هەروەها لە کاتی داخستنی چاوی مردوویەکدا دەڵێین:

((اللَّهمَّ اغْفِرْ لِفُلانٍ (باسْمِهِ)، وارْفَعْ دَرَجَتهُ فِي الـمَهْدِيِّيْنَ، واخْلُفْهُ فِي عَقِبِهِ فِي الغَابِريْنَ، واغْفِرْ لَـنَا ولَهُ يَا رَبَّ العَالَـمِيْنَ، وافْسَحْ لَهُ فِي قَبْرِهِ وَنَوِّرْ لَهُ فِيْهِ)).واتە: خوایە لە فڵانەکەس خۆش ببە و لەناو ڕێنموێنی کراواندا پلە و پایەی بەرز بکەرەوە و لە پاش ئەو کەسێکی دڵسۆز جێ بهێڵە بۆ کەس و کارەکەی و بیکەرە جێنشینی. وە لە ئێمە و ئەویش خۆش ببە ئەی پەروەردگاری جیهانیان و گۆڕەکەی بۆ فراوان و ڕووناک بکەوە.

ئاوات نەخواستن بە مردن:

(هیچ کەسێک لە ئێوە ئاواتی مردن نەخوازێ بەهۆی ناڕەحەتییەکەوە کە تووشی هاتووە). ئەگەر هەر ویستی بیڵێ با بڵێ: (( اَللّهم أحيني إذا كانتِ الحياةَ خيراً لي وتَوَفّني إذا كانتِ الوَفاةَ خيراً ليِ)).

واتە: خوایە بمژینە هەتا ئەو کاتەی ژیان چاکە بۆم و بمرێنە ئەگەر مردن خێری تێدایە بۆم.

نوێژی مردوو:

نوێژی مردوو فەرزی کیفایەیە (واتە ئەگەر چەند کەسێک ئەنجامی بدەن، لەسەر موسڵمانان لادەچێ و بە نەکردنی هەموو موسڵمانانی ئەو ناوچەیە گوناهبار دەبن)، وە ئەم نوێژە، کوڕنۆش و چەمینەوەی تێدا نییە. ڕاستترین شێوەی چوار تەکبیری (الله اکبر)ە، وە پێنج تەکبیر تاکوو نۆ تەکبیر کردنیشی تێدا هاتووە.

وە ئەسڵ وەهایە تەنها لە تەکبیری یەکەم نوێژ دابەستندا، دەست بەرز بکرێتەوە.

ڕوو بە (ڕووگە-قیبلە) دەوەستێت و مردووەکە لەبەردەم خۆیدا دادەنێ و ئەگەر مردووەکە پیاو بوو لە لای سەرییەوە و ئەگەر ئافرەت بوو لە لای ناوەڕاستیدا دەوەستێ و تەکبیری دابەستن دەکا و دەست بەرز دەکاتەوە و پاشان دەست دەگرێ و سوورەتی (الفاتحة) و سوورەتێکی تر دەخوێنێت بەبێ دوعای دەست پێکردن واتە: (الاستفتاح)، وە تەکبیری دووەم دەکات و سەڵەوات دەدات لەسەر پێغەمبەر (ﷺ).

وە لە دووای تەکبیری سێیەم و چوارەم و ….هتد، دەپاڕێتەوە بۆ مردووەکە بەو پاڕانەوەی کە ئێستا پێی دەگەین. وە بە دەنگی نزم ئەم نوێژە دەکرێت ئەگەر ئیمام بوو، مەگەر لەبەر فێرکردنی خەڵکەکە دەنگ بەرز بکاتەوە و سڵاویش دەداتەوە هەر بە دەنگی نزم بە جۆرێک تەنها دووای خۆی بیبیستن و بە یەک سڵاویش دەتوانێت سڵاو بداتەوە (واتە بەیەک لادا)، بەڵام لە سێ کاتدا ئەم نوێژە دروست نییە مەگەر لەبەر ناچاری: ( کاتێ خۆر هەڵدێ تا بەرز دەبێتەوە بە تەواوی)، وە (کاتێک خۆر دەچێتە ناوەڕاستی ئاسمان تا لا دەدات)، وە (کاتێک خۆر سەر دەبات بۆ ئاوابوون تا ئاوا دەبێت). وە هەتا نوژێکەرانی لەسەر زۆربن چاکترە، لەو فەرموودانەش کە باسی ئەمە دەکات:

پێغەمبەر (ﷺ) دەفەرمووێت: ((هەر مردوویەک ئەگەر دەستەیەک لە موسڵمانان لەسەری نوێژ بکەن و ژمارەیان بگاتە سەد کەس و تکای بۆ بکەن لە خوا، خوای گەورە پاڕانەوە و تکایان وەردەگرێ)).

وە پێغەمبەر (ﷺ) دەفەرمووێت: هەر پیاوێکی موسڵمان بمرێت و لەسەر جەنازەکەی چل پیاوی یەکتاپەرست بوەستێت کە هیچ هاوەڵێکیان بۆ خوا دانەنابێ، ئیلا خوای گەورە تکایان وەردەگرێت)).

وە پێغەمبەر (ﷺ) دەفەرمووێت: ((هەر کەسێک سێ ڕیز لە خەڵکی لەسەری نوێژ بکات، بەهەشتی بۆ مسۆگەر دەبێت)).

پاڕانەوە بۆ مردوو لە نوێژی مردوودا:

١- (( اللَّهُمَّ اغْفِرْ له وَارْحَمْهُ، وَعَافِهِ وَاعْفُ عنْه، وَأَكْرِمْ نُزُلَهُ، وَوَسِّعْ مُدْخَلَهُ، وَاغْسِلْهُ بالمَاءِ وَالثَّلْجِ وَالْبَرَدِ، وَنَقِّهِ مِنَ الخَطَايَا كما نَقَّيْتَ الثَّوْبَ الأبْيَضَ مِنَ الدَّنَسِ، وَأَبْدِلْهُ دَارًا خَيْرًا مِن دَارِهِ، وَأَهْلًا خَيْرًا مِن أَهْلِهِ، وَزَوْجًا خَيْرًا مِن زَوْجِهِ، وَأَدْخِلْهُ الجَنَّةَ، وَأَعِذْهُ مِن عَذَابِ القَبْرِ، أَوْ مِن عَذَابِ النَّارِ.))

واتە: خوایە لێخۆش ببە و ڕەحمی پێ بکە و بیپارێزە و لێی ببوورە و لە سوێنگەیەکی خۆش و بەڕێزدا داینێ و شوێنەکەی بۆ فراوان بکە و بە ئاوی باران و بەفر و تەرزە بیشۆرە و لە گوناه خاوێنی بکەرەوە، هەر وەک چۆن پۆشاکی سپی پاک دەبێتەوە لە چڵک. وە ماڵەکەی بۆ بگۆڕە بە ماڵێکی خۆشتر و کەس و کارێکی بدەرێ لە کەس و کارەکەی چاکتر و خێزانێکی بدەرێ لە خێزانەکەی باشتر و بیخەرە بەهەشتەوە پەنای بدە لە سزای گۆر و سزای ئاگری دۆزەخ.

٢- ((اللهم اغفِر لِحينا ومَيتنا، وَشاهدنا وغائبَنا، وصَغيرنا وكَبيرنا، وذكرانا وأُنثانا، اللهم مَن أحييتَهُ مِنا فأحيهِ على الإسلام، ومَن توفَّيته ِمنا فتوفَّهَ على الإيمان، اللَّهم لا تَحرِمنا أجرَهُ، ولا تُضلّنا بَعٗدَهُ)).

واتە: خوایە خۆش ببە لە زیندوو و مردوومان و لە ئامادە و نا ئامادەمان و بچووک و گەورەمان و نێر و مێمان. خوایە هەر کەسێکمانت ژیاند لەسەر ئیسلام بیژینە، وە هەر کەسێکمانت مراند لەسەر ئیسلام بمرێنە. خوایە لە پاداشتی ئەم موسیبەتە بێبەشمان مەکە و لە دووای ئەم کەسە، سەر لیشێواو و گومڕامان مەکە.

٣- «اللهم إنَ فُلان بنَ فُلان في ذمّتك وحبلِ جِوَارِكَ، فَقِهِ فِتْنَةَ القبر، وعذابِ النار، وأنتَ أهل الوفاء والحمد؛ اللهم فاغفر لهُ وارحمهُ، إنّك أنتَ الغفور الرّحيم»

واتە: خوایە فڵانی کوڕی فڵان لە ژێر پارێزگاری تۆدایە و لە ژێر چاودێری و دەسەڵاتی تۆدایە. لە ئاژاوەی گۆڕ و سزای ئاگر بیپارێزە. وە تۆ خاوەنی وەفای رەواییت. ساخوایە لێی خۆش ببە و بەزەیت پێدا بێتەوە بەڕاستی تۆ لێبووردە و بەبەزیی و میهرەبانیت.

٤- ((اللَّهُمَّ عَبْدُكَ وَابْنُ أَمَتِكَ احْتَاجَ إِلَى رَحْمَتِكَ، وَأَنْتَ غَنِيٌّ عَنْ عَذَابِهِ، إِنْ كَانَ مُحْسِناً فَزِدْ فِي حَسَنَاتِهِ، وَإِنْ كَانَ مُسِيئاً فَتَجَاوَزْ عَنْهُ))

واتە: خوایە ئەمە بەندەتە و نەوەی کۆیلەتە و پێویستی بەبەزیەیی تۆیە. وە تۆش دەوڵەمەند و بێنیازی لە سزادانی. ساخوایە ئەگەر چاکەکارە ئەوا لە چاکەکانی زیاد بکە و ئەگەر خراپەکارە لێی ببوورە.

پاڕانەوە بۆ (کۆرپە) لە نوێژی مردوودا لەسەری:

١- ((اللهمّ أعذهُ من عذاب القبر)).

واتە: خوایە پەنای بدە لە سزای گۆڕ.

٢- ((اللَّهُمَّ اجْعَلْهُ لَـنَا فَرَطَاً، وَسَلَفاً، وَأَجْراً)).

واتە: خوایە بۆمان بکەرە پاداشتێک لە پێشمانەوە بڕوات و بیکەرە پێشین و پاداشت بۆمان.

بۆ دڵ دانەوەی کەس و کاری مردوو (دعاء التعزية):

دعاء التعزية ” ((إن لله ما أخَذَ و لَهُ ما أعطى وكُلُّ شيء عِندَهُ بأجَلِِ مسمَىََ… فَلتَصبِر وَلتَحتَسِبٗ”))

واتە: خوا خاوەنی ئەو شتەیە کە دەیباتەوە و خاوەنی ئەوەشە کە دەیبەخشێ، وە هەموو شتێک لە لای ئەو بە کات و بە ئەجەلێکی دیاریکراوە، سا ئارام بگرە و ڕازی بە بەم تاقیکردنەوە و موسیبەتە، بە نیازی پاداشت بە لە خوای گەورە.

خواردن ناردن بە دیاری بۆ کەس و کاری مردووەکە:

عن عَبدِ اللهِ بنِ جَعفرٍ، قال: لَمَّا جاء نَعْيُ جعفرٍ قال رسولُ الله صلَّى الله عليه وسلَّم: ((اصنعُوا لآلِ جَعفَرٍ طعامًا؛ فقد أتاهم ما يَشْغَلُهم، أو أمْرٌ يَشْغَلُهم )).

عەبدوڵڵای کوڕی جەعفەر دەفەرمووێ: پێغەمبەری خوا (ﷺ) فەرمووی: خواردنێک دروست بکەن بۆ کەس و کاری جەعفەر، چونکە شتێکیان بەسەر هاتووە کە بەڕاستی سەرقاڵی کردوون. ئەمەیش لە لە کاتێکدا فەرمووی کە جەعفەری کوڕی ئەبی تالیب (ڕەزای خوای) لەسەر بێت لە جەنگی (مؤتە)دا شەهید بوو.

ئەگەر مردووت خستە گۆڕەکەی:

بڵێ: (( بسم الله وعلى سنةِ رسول الله)).

واتە: بە ناوی خوای گەورە. وە لەسەر ڕێیڕەو و سوننەتی پێغەمبەری خوا (ﷺ).

پاڕانەوە دووای ناشتنی مردوو:

((اللهم اغفر لهُ، اللهم ثبتەُ)).

واتە: خوایە لێی خۆش بە، خوایە چەسپاو و دامەزراوی بکە.

لە کاتی سەردانی گۆڕستاندا:

السَّلامُ علیکم أهلِ الدِّيارِ من المؤمنينَ والمُسْلمينَ، وإنَّا إن شاءَ الله بكم لَلاحِقونَ ويَرْحَمُ اللهُ المُستَقدِمينَ مِنَّا والمُستَأخِرينَ، أسأَلُ الله لنا ولكمُ العافِيةَ)).

واتە: سڵاوتان لێبێت خاوەنی خانەکان لە ئیمانداران و موسڵمانان، ئێمەش بە ویستی خوای گەورە دەگەین پێتان. خوا بەزەیی بە مردووانی ڕابڕدوومان و داهاتووماندا بێتەوە. لە خوای گەورە دەپاڕێمەوە ئێمە و ئێوەش بپارێزێ.

تێبینی: داوای لێخۆشبوون کردن بۆ کەسێک لەسەر بێ باوەڕێتی مردبێت دروست نییە، وە پێغەمبەری خوا (ﷺ) فەرمانی کردووە کە هەر کاتێک بەلای گۆڕی بێبڕوایەکدا ڕەت بووین، مژدەی دۆزەخی پێدەین (بەو مەرجەی دڵنیابین لەوەی بەبێ بڕوایی مردووە).



تعليقات