ڕاپەڕین و شۆڕشەکانی عێراق و ڕۆڵی کورد تیایاندا؛ سێیەم-ڕاپەڕینی ١٩٥٦ی.ز:-

ڕاپەڕین و شۆڕشەکانی عێراق و ڕۆڵی کورد تیایاندا؛ سێیەم-ڕاپەڕینی ١٩٥٦ی.ز:-


بەر لە ڕاپەڕینی گەلی عێراق لە ساڵی ١٩٥٦ی.ز کۆمەڵێک ڕووداو لە باری دەوڵەتان و عەرەبیدا هاتە کایەوە و بوو بە هۆکارێک لەوانە (پەیمانی بەغداد) لە ساڵی ١٩٥٥ی.ز لە نێوان عێراق و تورکیا و پاکستان و ئێران و ئینگلتەرە و ئەمریکا، بە ئامانجی خزمەت کردنی بەرژەوەندییەکانی ئەنگلۆ-ئەمریکی لە ناوچەکەدا و بەربەرەکانیکردنی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی نەتەوەیی.

ئۆمێدی لای گەلانی ژێردەستی وەک (بەلووچ و کورد)دا دروست کردبوو کە ئەمریکا وەک زلهێزێک بیر لە مافە ڕەواکانیان بکاتەوە و پشت گیرییان بکات.

گەلی عێراق بەخۆی و بە حیزبە نەتەوەیی و نیشتمانییەکانەوە دژی سازکردنی ئەم پلانە وەستاو بەیاننامەی سیاسی حیزبەکان بۆ گۆڕینی دەرچوو.

کاتێک میسر لە ساڵی ١٩٥٦ی.ز کۆمپانیا (نۆکەندی سویسی) خۆماڵی کرد حکوومەتەکانی فەڕەنسا و بەریتانیا لەگەڵ ئیسرائیل هێرشێکی سێ قۆڵیان کردە سەر میسر.

لە عێراقیشدا گەل ڕاپەڕی، بەڵام حکوومەتی نووری سەعید حکومی عورفی بڕیاردا و دەزگاکانی حکوومەت ئەو پەڕی تۆقان و ئازاردان و دڵ ڕەقیان بەکارهێنا بۆ دەمکوت کردنی گەل و ژمارەیەکی زۆر لە هاونیشتمانان شەهید و گەلێکیشیان بریندار بوون، خوێندن لە زانستگا و قوتابخانەکاندا ڕاگیرا و ڕۆژنامەکان خرانە ژێر چاودێری سوپاییەوە و سەرکردەکانی بزووتنەوەی نیشتمانی گیران و بە زەبری هێز ڕاپەڕینەکە دامرکێندرا.

لەم ڕاپەڕینەش ڕۆشنبیران و خوێنەرانی کورد وەک ڕاپەڕینەکانی پێشوو ڕۆڵی پێویستی خۆیان گێڕا.

شایانی باسە بارزانی و هەڤاڵانی کە ئەو کاتە لە دوورە وڵاتیدا دەژیان ( لە یەکێتی سۆڤییەتی پێشوو) پشتگیری و پشتیوانی خۆیان بۆ هاوکاری گەلی میسر نیشاندا، کە ئەمەش بووە جێی رێز و پێزانین لە لایەن (جەمال عەبدولناسر)ەوە.

تعليقات