چەند ڕێگایەک بۆ جیاکردنەوەی ڕۆنی باش لە خراپ:

چەند ڕێگایەک بۆ جیاکردنەوەی ڕۆنی باش لە خراپ: 


تاقیکردنەوەی کوالێتی ئەو ڕۆنانەی/زەیتانەی ڕۆژانە بۆ درووستکردنی خواردنەکان کەڵکی لێ وەردەگرین، کارێکی ئەستەم نییە و دەتوانین بەم دوو شێوە ڕۆنی ئەسڵی لە ڕۆنی بێکوالێتی جیا بکەینەوە.

١- لە کاتی سوورکردنەوەدا یەک دانە/دەنک سیر بخەینە ناو ڕۆنەکە، ئەگەر دووای ئەم کارە ڕەنگی ڕۆنەکە بۆ سوور گۆڕا، ئەوا ڕۆنەکە ڕۆنێکی باش نییە و کوالێتی نزمە.

٢- ڕێگای دووەمیش هەڵگرتنی ڕۆنەکەیە لە بەشی ساردکەرەوەی ماڵەوە بۆ ماوەی دوو کاتژمێر، ئەگەر دووای ئەم ماوەیە ڕۆنەکە کەفی کرد، یاخود بڵقی سپی لەسەر دەرکەوت، نیشانەی ئەوەیە ڕۆنەکە لە ڕووی کوالێتییەوە زۆر نزمە و زیان بە تەندروستیمان دەگەیەنێت.

سەرچاوەی هەواڵ: ماڵپەڕی فەرمی (بەیتووتە).

تعليقات