خەوننامەی کوردی، بەشی پە؛ پزیشک-نووژدار:

خەوننامەی کوردی، بەشی پە؛ پزیشک-نووژدار:




ئیبن سیرین دەڵێ: ئەگەر دیتی پزیشکێک نەخۆشییەکی چارەسەر کرد، واتە کەسێک لەسەر ڕێگای ناڕاست و گۆمڕایی دێنێتە سەر ڕێگەی ڕاست.

بەڵام ئەگەر نەخۆشییەکی ئەو نەخۆشە زیادی کرد، لێکدانەوەکەی بە پێچەوانەوەیە.

ئیبراهیمی کرمانی دەڵێ: ئەگەر دیتی پیتۆڵێک نەخۆشێکی دەرمان دەکرد و کاریگەر بوو، واتە دەبێتە زانا و قسەزان و خەڵکیش کار بە زانستەکانی ئەو دەکەن.

بەڵام ئەگەر دەرمانەکە کاریگەری نەبوو، لێکدانەوەکەی بە پێچەوانەوەیە.

کاری پزیشکی کردن لە خەودا، بۆ خەڵکی چاکەکار، نیشانەی رێگای دوواڕۆژ و قیامەتە و بۆ خەڵکی خراپەکاریش، نیشانەی تەندروستی و بەدەستهێنانی بژێوی ژیانە.

تعليقات