خەوننامەی کوردی، بەشی پە؛ پردی سیرات:

خەوننامەی کوردی، بەشی پە؛ پردی سیرات:


ئیبن سیرین دەڵێ: ئەگەر بینی لەسەر پردی سیرات ڕاوەستابوو، نیشانەی ئەوەیە کارە خواروخێچەکان، بەدەستی ئەو، ڕاست دەبنەوە.

ئیبراهیمی کرمانی دەڵێ: ئەگەر بینی بەسەر پردی سیراتدا تێپەڕی، واتە لە بەڵایەکی گەورە بەدوور دەبێت و پارێزراو دەبێت.

ئەگەر دیتی لەسەر پردی سیرات کەوتە خوارەوە بۆ ناو دۆزەخ، واتە تووشی بەڵایەک دەبێت.

جابری مەغریبی دەڵێ: ئەگەر بینی بەسەر پردی سیراتدا تێپەڕی، نیشانەی ئەوەیە ڕێگای خێر و چاکە هەڵدەبژێرێت و کاری چاکە ئەنجام دەدات.

ئیمام جەعفەری سادق دەفەرمێ: بینینی پردی سیرات لە خەودا، شەش واتای هەیە.

یەکەم: کاری ڕاست و دروست. دووەم: سەختی و دژواری کار. سێیەم: ترس و خۆف. چوارەم: ستەم و زۆرداری لە لایەن پاشاوە. پێنجەم: گوناه و تاوان. شەشەم: دوودڵی و ڕاڕایی دڵان.





تعليقات