خەوننامەی کوردی، بەشی پە؛ پرد:

خەوننامەی کوردی، بەشی پە؛ پرد:




ئیبن سیرین دەڵێ: پرد لە خەودا، فەرمانڕەوایە، یانیش پیاوێکی گەورە پایەیە، کە خەڵکی بەهۆی ئەوەوە، بە مرازی خۆیان دەگەن.

ئیبراهیمی کرمانی دەڵێ: پرد لە خەودا، لێکدانەوەکەی باشە.

ئەگەر بینی بەسەر پردا پەڕیەوە، ئەوا لە لایەن فەرمانڕەواوە پلە و پایە و پێگەی دەدرێتێ و قازانجی لێدەبینێت.

ئەگەر بینی بینایەکی لەسەر پرد دەکردەوە، واتە ویلایەت و پادشایی بەدەست دێنێت و سەروەت و سامانی زۆری بۆ کۆ دەبێتەوە.

ئیمام جەعفەری سادق دەفەرمێ: پرد لە خەودا، چوار واتای هەیە.

یەکەم: پیاوێک کە هەموو خەڵکی دەخاتە سەر کار و کاسبی خۆی و پێداویستی هەموو کەسێک دابین دەکات. دووەم: فەرمانڕەوا. سێیەم: چاکەکاری و گەیشتن بە کامەرانی. چوارەم: ماڵ و سامانی زۆر.

ئەگەر بینی پرد خراپ بوو و ڕووخا، نیشانەی خراپی حاڵی حاکم و فەرمانڕەوا و کەم و کورتییە لە موڵکەکەی.

تعليقات