خەوننامەی کوردی، بەشی خە؛ خەرتەلە-خەردەل-شێلمۆک:
ئیبراهیمی کرمانی دەڵێ: ئەگەر خەرتەلەی بینی، واتایی خەم و خەفەتە.
ئەگەر بینی خەرتەلەی خوارد، واتە بەقەدەر ئەو خەرتەلە و شێلمۆکە، خەم و مەینەتی دەچێژێ.
ئەگەر کەسێک خەرتەلەی پێدا، واتە خەمێکی لە لایەن ئەو کەسەوە پێدەگات.
ئەگەر ئەو، خەرتەلەی بە کەسێک دا، ئەوا خەمێک لە لایەن ئەوەوە، دەگات بە دڵی ئەو کەسە.
ئیسماعیلی کوڕی ئەشعەس دەڵێ: ئەگەر خەرتەلەی هەبوو، یان نەیخوارد و دای بە کەسێک، یان لە ماڵەکەی فڕێی دایە دەرەوە، واتای ئەوەیە خەم و مەینەتییەکەی کەمتر دەبێتەوە.
ئیبن سیرین دەڵێ: خواردنی خەرتەلە لەخەودا، نیشانەی خەم و ڕاڕاییە و هەندێک لە لێکدەرەوانی خەو دەڵێن: نیشانەی دەرد و بەڵا و ئازارە.
Comments
Post a Comment