خەوننامەی کوردی بەشی خە؛ خەز-پۆشاکی ئاوریشمی:

 خەوننامەی کوردی بەشی خە؛ خەز-پۆشاکی ئاوریشمی:

خەز گیانەوەرێکە-گیانلەبەرێکە کەوڵەکەی بەنرخ و گەرمە.
ئیبن سیرین دەڵێ: بینینی قوماشی خەز لەخەودا، وەکوو جل، دەسترازە، عەبا و کڵاو و ئەو شتانەی کە وەکوو ئەمانەن، هەموویان بۆ پیاوان باش و پەسەندن، هەرچەندە ئەم جلانە، سوود و زەرەریشیان نییە.
ئەگەر ئەوانەی لەبەردا نەبوو، نیشانەی خەم و مەینەتییە، بەڵام ئەگەر دیتی ڕەنگی جلەکان سەوز بوو، خراپ نییە.
ئیمام جەعفەری سادق دەفەرمی: جلەکانی قوماشی خەز لەخەودا، ئەگەر کەسێک شیاوی جلی خەز بوو، پێنج واتای هەیە:
یەکەم: ماڵ و سامان. دووەم: خێر و بەرەکەت. سێیەم: ڕێز و پێگە. چوارەم: پلە و پایە، بەقەدەر نرخی جلەکە. پێنجەم: دەسەڵات و گەورەیی.
ئیبراهیمی کرمانی دەڵێ: پۆشینی جلی خەز لەخەودا، نیشانەی زۆری ماڵی حەرامە.
ئەگەر بینی جلی خەزی لەبەر کردووە، ئەوا بەقەدەر گەورەیی و بچووکی جلەکە، ماڵ و سامانی حەرامی دەست دەکەوێت و مەترسی ئەوە هەیە کە ئایینەکەی لەدەست بدات، بەڵام بۆ ژنان باشە.
پیاوی خەز فرۆش لەخەودا، کەسێکە کە دونیا بە دین دەفرۆشێت.

Comments