خەوننامەی کوردی بەشی خە؛ خەتەنە کردن:

خەوننامەی کوردی بەشی خە؛ خەتەنە کردن:

 

ئیبن سیرین دەڵێ: دیتی کەسێک خەتەنەی دەکات و کەموکورتی خەتەنە، زۆربوونی ماڵ و سامانی دونیایە.

ئەگەر کەسێک لە خەویدا دیتی خەتەنە دەکات، واتە سونەتێک جێبەجێ دەکات، کە ئەو سونەتە، لە گوناهەکانی دوور دەخاتەوە.

ئەگەر بینی لە کاتی خەتەنەکردندا، خوێن هات، واتە بەهۆی ئەو سونەتەی جێبەجێ دەکات، لە گوناهەکانی پاشگەز دەبێتەوە و تەوبە دەکات.

ئەگەر بینی ئەو دەمەی خەتەنەی دەکرد، سەیری ئەو شوێنەی دەکرد کە خەتەنەی تێدا دەکرێت، واتە خەم و مەینەتی تووش دەبێت و دەترسێ لەوەی سووک و ڕسوا بکرێت.

ئیبراهیمی ژرمانی دەڵێ: ئەگەر پیاوێکی خەتەنەکراو، دیتی لەخەویدا خەتەنە دەکرێت، واتە لە گوناهەکانی پاک دەبێتەوە دەبەخشرێت.

ئەگەر بینی خەتەنە نەکراوە، واتە ڕێای ئیسلامی پشتگوێ خستووە و سەروەت و سامانی زۆر دەبێت.

ئیمام جەعفەری سادق دەفەرمێ: خەتەنەکردن لەخەودا، پێنج واتای هەیە.

یەکەم: جێبەجێکردنی سونەتەکان. دووەم: منداڵ. سێیەم: چاکەکاری. چوارەم: ئارامی و ئاسوودەیی. پینجەم: جیابوونەوە لە ژن.

تعليقات