خەوننامەی کوردی، بەشی خە؛ خەزێنە-گەنجینە:

خەزێنە یان گەنجینە چییە لەخەودا؟
ئیبن سیرین دەڵێ: ئەگەر لە خەویدا خەزێنەی دۆزیەوە، نیشانەی ئەوەیە نەخۆش دەکەوێت.
ئەگەر دیتی خەزێنەکە دیار نەما، لێکدانەوەکەی بەپێچەوانەیە.
جابری مەغریبی دەڵێ: دۆزینەوەی گەنجینە لەخەودا، لە شوێنی کاول و وێرانەدا، سەختترە تا ئەوەی لە شوێنێکی ئاوەدانی بیدۆزێتەوە، چونکە ئەو شوێنە ئاوەدانە، بۆ نەخۆش نیشانەی زوو چاکبوونەوەیە
بەڵام لە شوێنی وێرانەدا نەخۆش دەمرێت.

Comments