خەوننامەی کوردی بەشی خە؛ خوێنگر-کەسێ کە کەڵەشاخ دەگرێت:

 خەوننامەی کوردی بەشی خە؛ خوێنگر-کەسێ کە کەڵەشاخ دەگرێت:


ئیبن سیرین دەڵێ: ئەگەر کەسێکی خراپ، لە شوێنێکی خراپدا کەڵەشاخی بۆ گرت، واتە کتێبێک دەنووسێت و ویلایەت و دەسەڵاتێک دەخاتە ئەستۆی خۆی.

ئەگەر بینی ئەو کەسەی کە خوێنی لێدەگرێت، هاوڕێیەتی، ئەوا ئەو برادرەی، ئامانەتییەکی پێدەسپێرێت.

ئەگەر دوژمنی بوو، ئەوا لە شەڕی ئەو دۆژمنەی، لە ئاسایشدا دەبێت و لە خەمەکان ڕزگاری دەبێت.

ئەگەر ئەو کەسە لاو بوو، هەمان لێکدانەوەی هەیە. ئەگەر پیر بوو، ڕێز و حورمەت پەیدا دەکات.

ئیبراهیمی کرمانی دەڵێ: ئەگەر بینی کەسێکی پیری کەڵەشاخ دەگرت، واتە کارەکەی باشە.

ئەگەر بینی خوێنی لە پاشایەک دەگرت، واتە دەبێتە دۆست و نزیکی پاشا.

ئەگەر بینی خوێنی لە گەنجێک دەگرت، واتە دوژمن بەسەریدا زاڵ دەبێت.

ئەگەر بینی شووشەی کەڵەشاخەکەی شکا، ژنەکەی دەمرێت، یان لێ جودا دەبێتەوە-تەڵاقی دەدات.

جابری مەغریبی دەڵێ: کەڵەشاخ گرتنی کەسی پیر، بەختیاری بینەری خەوەکەیە و کەڵەشاخی گەنج، دوژمنیەتی.

ئەگەر بینی کاری خوێن گرتنی دەکرد و شووشەکەی لەسەر لەش دانا و خوێنی گرت ئەوا:

ئەگەر بینەری خەوەکە زانا بوو، واتە دەبێتە خەزێنەدار، یانیش دەبێتە سکرتێر و نووسەری پاشا.

ئەگەر بینەری خەو، زانا نەبوو، واتە لە لیستی قەرزەکانی مانگانەدا، ناوی دەنووسن و دوواتر خراپی بەسەر دێنن.

ئیمام جەعفەری سادق دەفەرمێ: بینینی کەڵەشاخ لەخەودا، حەوت واتای هەیە.

یەکەم: دانانی ئامانەت. دووەم: گرەوکردن. سێیەم: گەیشتن بە دەسەڵات. چوارەم: خوشحاڵبوون. پێنجەم: قسەڕۆیشتوویی لەنێو پیرەکاندا. شەشەم: زیندووکردنەوەی سونەتەکانی پێغەمبەر د.خ لەسەربێت. حەوتەم: ئەگەر زانایەک خەوەکەی بینی، نیشانەی دابەزینی ئاستی زانستەکەیەتی، بەتایبەت ئەگەر دیتی خوێنگرەکە گەنجە.

ئەگەر خوێنگر پیر بوو، لە دەرد و بەڵا ڕزگاری دەبێت. هەندێک لە لێکدەرەوانی خەو دەڵێن:

ئەگەر خوێنگری گەنج یان پیری بینی، ئەوا شاهێدی درۆی لەسەر دەدەن و لەلایەن ئەوانەوە هەڕەشەی مردنی لەسەرە و دەشڵێن کە کارەکەی فراوان دەبێت.

تعليقات