خەوننامەی کوردی بەشی خە؛ خوێن لێهاتن:

 خەوننامەی کوردی بەشی خە؛ خوێن لێهاتن:

ئیبن سیرین دەڵی: ئەگەر بینی بەبێ کێم، خوێن لە لەشی دەهات، ئەگەر بەرتیلی وەردەگرت، ئەوا هەر بەرتیل وەردەگرێ، ئەگەر نا زیانی پێدەگات.

ئەگەر دیتی لەشی کێمی دەکرد و لە کێمەکانەوە خوێنی لێدەهات، واتە زەرەر و زیان و خەم و مەینەتی دەگاتێ.

ئەگەر دیتی کەسێک بە شمشێر برینداری کرد و خوێنی لێدەچۆڕا، واتە زمانی خەڵکی بەسەردا دەکرێتەوە و ئەوەش بۆ ئەو خێری تێدایە.

ئەگەر بینی لە شوێنی برینێکیەوە، خوێن دەهات و جل و جەستەی خوێناوڵ ببوو، نیشانەی سەروەت و سامانێکە کە بە حەرام بەدەست دێت-وەچەنگ دێت.

ئیبراهیمی کرمانی دەڵێ: ئەگەر بینی خوێنی دەخوارد، واتە پارەی حەرام دەخوات، یانیش بە ناڕەوا خوێن دڕژێت.

ئەگەر یەکێ لە ئەندامەکانی لەشی بڕایەوە، بەجۆرێک کە ئەندامەکەی لەشی بە تەواوی لێ جیا بوویەوە، نیشانەی ئەوەیە ئەو کەسەی کە برینداری کردووە، گەشت دەکات.

ئەگەر دیتی کونێک لە جەستەیدایە و خوێن لەو کونەوە دەهات و جلەکانی پیس کرد، ئەوا بەو ئەندازەیە، پارە و سامانی حەرامی دەست دەکەوێت.

ئەگەر بینی خوێن لە کێم و برینەکەیەوە نەهات و برینەکەش تازە بوو، واتە سەروەت و سامانەکەی کەموکورتی تێدەکەوێت، یان قسەیەکی توند و ناخۆش لە کەسێک دەبیستێت و ئەوەش بۆ ئەو خێری تێدایە، چونکە خوێن نیشانەی گوناه و تاوانە کە لە جەستەی دێتە دەرەوە.

ئەگەر بینی خوێن لە ئەندامی نێرینەی هاتە دەرەوە، واتە منداڵێکی لە سکی دایکیدا لەبار دەچێت.

ئەگەر لە کۆمیەوە خوێن هاتە دەرەوە، بەشیوەیەک کە جەستەی پیس کرد، ئەوا بە ئەندازەیە، پارە سامانی حەرامی دەست دەکەوێت.

ئەگەر بینی لە بن ددانەکانیەوە خوێن هات، واتە خزم و کەسەکانی تووشی خەم و مەینەتی دەکەن.

جابری مەغریبی دەڵێ: ئەگەر بینی لە شوێنێک کەوتە ناو خوێناوەوە، واتە دەستی بە خوێنی ناڕەوا سوور دەبێت.

ئەگەر بینی لە شارێک یان لە کۆڵانێک، جۆگەڵەی خوێن ڕیزی بەستبوو، واتە لەو ناوچەیەدا خوێنی زۆر دەڕژێت.

دانیاڵ پێغەمبەر و ئیبراهیمی کرمانی دەڵێن: ئەگەر بینی خوێنی زۆر لە کەپووی-لووتی هات و لاواز بوو پێی، نیشانەی دەستکەوتنی ماڵ و سامانی حەرامە، بەتایبەت ئەگەر جلەکانی خوێنی تێوە چوو-پێوە بوو.

ئەگەر دیتی خوێنی کەم لە کەپووی-لووتی هات و بێهێز بوو پێی و جلەکانت پێوە نەبوو-تێوە نەچوو، واتە هەژار دەکەوێت و مآڵ و سامانەکەی کەم دەبێتەوە.

ئەگەر بینی هێزی بەبەردا هاتەوە، نیشانەی دەستکەوتنی ماڵ و سامانی حەرامە.

هەندێ لە لێکدەرەوانی خەو دەڵێن: بینینی خوێن لە خەودا، نیشانەی باتڵ بوون و پووچبوونی خەوەکەیە.

تعليقات