بەدەم بانگەوازەیەکەی "بۆکان جاف"ەوە بڕۆن:

 بەدەم بانگەوازەیەکەی "بۆکان جاف"ەوە بڕۆن:

بۆکان جاف چەند ڕوونکردنەوەیەکی بڵاو کردووتەوە لە ئەکاونتی فەیسبووکی خۆی لەسەر بڵاو کردنەوەی ئیمۆجی ئاڵای تاجیکستان لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان لە لایەن خەڵکی کوردەوە و زیاد کردنی ئیمۆجی ئاڵای کوردستان لە کۆمپانیای گۆگڵ.
بۆ ئیمۆجی ئاڵای تاجیکستان!؟
یەکەم: بۆئەوەی ئیمۆجی ئاڵای کوردستان نییە لە ئێستادا، پێویستە ئاڵایەکی هاوشێوەی ئیمۆجی ئاڵای کوردستان بەکار بهێنرێت لە لایەن خەڵکەوە بۆ ئەوەی بۆ ماوەی یەک مانگ داتا وەربگرین کە چەند کەس بەکاری هێناوە!
دووەم: لەسەر ئیمۆجی ئاڵای تاجیکستان ڕێککەوتن کراوە، چونکە زۆر لە ئیمۆجی ئاڵای کوردستان دەچێت لە شێوەدا وەک تاقیکاریەکە!
سێیەم: ئەم کەمپینە کە بۆ مانگێکە بۆ ئەوەیە خواست و ئارەزووی خەڵک بزانرێت. چونکە ئیمۆجی ئاڵای کوردستان پشت دەبەستێت بەوەی، کە ئایا خەڵک ئارەزووی دانانی ئەو ئاڵایە دەکات یان نا!؟
چوارەم: داتای ئەم مانگە بەکاردەهێنرێت لە لایەن لایەنی پەیوەندیدار وەک بەڵگەیەک، یان بیانویەک!
پێنجەم: ئیمۆجی ئاڵای تاجیکستان بەکاردەهێنرێت بۆ ئەوەی کە بڵێین کە " فەرموو نەتەوەیەک هەیە کە ئیمۆجی وڵاتێکی دیکە بەکاردەهێنرێت بەهۆی نەبوونی ئیمۆجی ئاڵای خۆیەوە!
شەشەم: ئەم کەمپینە چاوی زۆر لەسەرە، لە سەرەوە دڵنیا بن چاودێری دەکرێت! لە کۆتایدا هەموون دەزانن.
ئەمانە و چەندین خاڵکی دیکە قۆناغ بە قۆناغ لەل لایەن "بۆکان جاف"ەوە ڕوون دەکرێتەوە! ئەگەر دەتەوێت ئیمۆجی ئاڵای کوردستان زیاد بکرێت تکایە هەموو سۆشیال میدیا پڕ بکەن لە ئیمۆجی ئاڵای تاجیکستان! 🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯

تعليقات