خەوننامەی کوردی بەشی خە؛ خوری:

 خەوننامەی کوردی بەشی خە؛ خوری:


بینینی خوری لەخەودا بە هەموو شێوەیەک، ماڵی حەڵاڵ و ڕزق و ڕۆزییە و خورییەک نەپچرابێ، باشترە و چاکترە.
ئەگەر بینی خوری هەیە یان کەسێک پێیدا، یان کڕی یان لەکاتی خۆیدایە، واتە بەقەدەر ئەو خورییە، سەروەت و سامانی دەست دەکەوێت.
ئیبراهیمی کرمانی دەڵێ: ئەگەر بینی خوری لەخۆی دوور خستەوە، واتە سەروەت و سامانەکەی خۆی بەفیڕۆ دەدات.
ئەگەر بینی خوریەکەی سووتاند، واتە ماڵ و سامانەکەی خۆی خەرج دەکات.
ئەگەر بینی جلوبەرگێکی لەبەردایە کە لە خوری دروست کراوە، واتە سەورەت و سامانی لە ژنانەوە دەست دەکەوێت.
ئەگەر بینی جلوبەرگی خوری یان پەموو و لۆکەی کڕی، یان پێخەفێکی هەبوو لە خوری، واتە ژنێکی دەوڵەمەند و بەتوانا دەهێنێت.
جابری مەغریبی دەڵێ: خوری وشتر، ماڵ و سامانە لەلایەن حاکم و فەرمانڕەواوە. لێکدەرەوانی خەو گوتوویانە: میراتە.

تعليقات