خەوننامەی کوردی بەشی خە؛ خۆڵەمێش:
ئیبن سیرین دەڵێ: خۆڵەمێش ماڵ و سامانی پڕوپووچە، کە لە لایەن سوڵتان و فەرمانڕەواوە بۆ کەسێک دەمێنێتەوە.
ئەگەر بینی خۆڵەمێشی کۆ کردەوە و خەسار بوو، واتە پارە و سامان لەلایەن سوڵتانەوە کۆ دەکاتەوە و دوواتر ئەو نامێنێتەوە و هەندێ لە لێکدەرەوانی خەو دەڵێن: دەبێتە خاوەن زانستێک، کە هیچ خێر و قازانجێکی بۆ ئەو نابێت.
ئیمام جەعفەری سادق دەفەرمێ: بینینی خۆڵەمێش لەخەودا، نۆ واتای هەیە.
یەکەم: هۆکاری ناپەسەند. دووەم: ماڵ و سامانی حەرام. سێیەم: قسەی پڕوپووچ. چوارەم: توندوتیژی. پێنجەم: خراپەکاری و زینا. شەشەم: فێڵ. حەوتەم: چاوچنۆکی. هەشتەم: پەشیمانی. نۆیەم: کارێک کە هیچ خێری تێدا نەبێت.
Comments
Post a Comment