خەوننامەی کوردی بەشی خە؛ خورما:

 خەوننامەی کوردی بەشی خە؛ خورما:


ئیبن سیرین دەڵێ: خورما لە خەودا، ماڵ و سامان و خواستەکانە.
ئەگەر دیتی خورما دەخوات. ئەوا ئەگەر کەسەکە خاوەن زانستە، زانستەکەی زیاد دەبێت، ئەگەر بازرگانە، پارە و سامانەکەی زیاد دەبێت.
ئەگەر خورمای خوارد و ناوکەکەی فڕێدا، ئەوا ئەگەر کەسەکە خاوەن زانست بوو، واتە فەرمانەکانی شەرع جێبەجێ دەکات، ئەگەر بازرگان بوو، لەخیانەت بەدوور دەبێت و هەندێ لە لێکدەرەوانی خەو دەڵێن:
ئەگەر خورمای نەگەیووی خوارد، واتە میارتی منداڵەکانی دەست دەکەوێت.
ئەگەر بینی خورمای وشک لە کۆشکەکەیدا هەیە، بەجۆرێک کە بۆڵە خورمای زۆری پێوە بوو، واتە کەسێکی خانەدان و بنەماڵە لەخۆی مارە دەکات و سوود و قازانجی لێدەبینێت.
ئەگەر بینی خورماکە ریشکەکەی وشک بوو، واتە جیابونەوە لە نێوانیاندا ڕوو دەدات.
ئەگەر بینی درەختی خورما لە کۆشکەکەیدا وشک بوو، واتە سەوز بوویەوە، ئەوا ئەگەر کەسەکە نەخۆشە چاک دەبێتەوە.
ئەگەر بینی داری خورماکەی بڕییەوە، واتە کەسێک لە ئەندامانی خێزانەکەی نەخۆش دەکەوێت.
ئیبراهیمی کرمانی دەڵێ: ئەگەر بینی خورمای تازەی هەیە، واتە بە ئەندزاەی خورماکە، ماڵ و سامانی بە زەحمەت دەست دەکەوێت و هەندێ لە لێکدەرەوانی خەو دەڵێین: بینینی خورما لە خەودا، سوود و قازانج و نەخۆشییە، کە لە لایەن کەسێکی خانەدانەوە پێدەگات.
ئەگەر بنی خورمای زۆر لە ماڵەکەیدا هەیە، ئەوا بەو ئەندازەیە، لە زەوی و زاری کشتوکاڵی خۆی، پارە سامان بەدەست دێنێت. ئەگەر بینی خورمای تازە یان وشکی دەخوارد، واتە دەگات بە شیرینی ئیمان و کارەکانیشی بە ڕێکوپێکی دەچن بەڕێوە.
ئەگەر بینی داری خورمای دەبڕییەوە، کە ریشکەکەی وشک ببوویەوە، واتە ئەو کارەی کە لەبەر دەستیدایە، ناتەواو و ناڕێکوپێک دەبێت.
جابری مەغریبی دەڵێ: ئەگەر خورمای بە دەستەکانی هەڵگرت، واتە ژنێکی دەوڵەمەند دەخوازێت و بە گوتەیەکی تر، ماڵ و سامانی دەست دەکەوێت.
ئەگەر بینی ترێی ڕەشی لە داری خورما لێدەکردەوە، واتە لە پیاوێکی دووڕووەوە گوێی لە قسەی جوان دەبێت و هەندێک دەڵێن: لە پیاوێکی نەزانەوە، گوێی لە قسەی باش دەبێت.
ئەگەر ئەوەی خەوەکەی بینیوە، خەمبار بوو، ئەوا لە خەم ڕزگاری دەبێت.
ئیمام جەعفەری سادق دەفەرمێ: بینینی خورما، پارە و پارووی حەڵاڵە لە لایەن سەروکێکی بەخشندە و ئایین پەروەر. هاڵە خورما لە خەودا، دینی پاک و پارە و پارووی حەڵاڵە و بینینی خورمای تازە لە خەودا، ڕووناکی چاو و منداڵی باشە.

تعليقات