بابەتی تکا و شەفاعەتى پەیامبەران بۆ گوناهباران لە دواڕۆژدا:

بابەتی تکا و شەفاعەتى پەیامبەران بۆ گوناهباران لە دواڕۆژدا:

 إنَّ الْحَمْدَ لِلهِ نَحْمَدُهُ وَنَسْتَعِينُهُ وَنَسْتَغْفِرُهُ، وَنَعُوذُ بِاللهِ مِنْ شُرُورِ أَنْفُسِنَا وَمِنْ سَيِّئَاتِ أَعْمَالِنَا، مَنْ يَهْدِهِ اللهُ فَلاَ مُضِلَّ لَهُ، وَمَنْ يُضْلِلْ فَلاَ هَادِىَ لَهُ، وَأَشْهَدُ أَنْ لاَ إِلَهَ إِلاَّ اللهُ وَحْدَهُ لاَ شَرِيكَ لَهُ، وَأَشْهَدُ أَنَّ مُحَمَّدًا عَبْدُهُ وَرَسُولُهُ.

(يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اتَّقُوا اللَّهَ حَقَّ تُقَاتِهِ وَلا تَمُوتُنَّ إِلا وَأَنْتُمْ مُسْلِمُونَ) ( آل عمران١٠٢)

(يَا أَيُّهَا النَّاسُ اتَّقُوا رَبَّكُمُ الَّذِي خَلَقَكُمْ مِنْ نَفْسٍ، واحِدَةٍ، وخَلَقَ مِنْهَا زَوْجَهَا وبَثَّ مِنْهُمَا رِجَالًا كَثِيرًا ونِسَاءً واتَّقُوا اللَّهَ الَّذِي تَسَاءَلُونَ بِهِ والْأَرْحَامَ إِنَّ اللَّهَ كَانَ عَلَيْكُمْ رَقِيبًا) [النساء:1].

(ياأيها الذين آمنوا اتقوا الله وقولوا قولا سديدا يُصلح لكم أعمالكم ويغفر لكم ذنوبكم ومن يُطع الله ورسوله فقد فاز فَوزا عظيما.) (الأحزاب ٧٠-٧١)

((أما بعدُ فإنَّ أصدقَ الحديثِ كتابُ اللهِ ، وإنَّ أفضلَ الهديِ هَديُ محمدٍ (ﷺ)، وشرَّ الأمورِ مُحدثاتُها ، وكلَّ مُحدَثةٍ بِدعةٌ ، وكلَّ بِدعةٍ ضَلالةٌ ، وكلَّ ضلالةٍ في النَّارِ))

اعوذ باالله من الشیطان الرجیم…………

وَإِذْ قَالَ اللَّهُ يَا عِيسَى ابْنَ مَرْيَمَ أَأَنتَ قُلْتَ لِلنَّاسِ اتَّخِذُونِي وَأُمِّيَ إِلَٰهَيْنِ مِن دُونِ اللَّهِ ۖ قَالَ سُبْحَانَكَ مَا يَكُونُ لِي أَنْ أَقُولَ مَا لَيْسَ لِي بِحَقٍّ ۚ إِن كُنتُ قُلْتُهُ فَقَدْ عَلِمْتَهُ ۚ تَعْلَمُ مَا فِي نَفْسِي وَلَا أَعْلَمُ مَا فِي نَفْسِكَ ۚ إِنَّكَ أَنتَ عَلَّامُ الْغُيُوبِ ‎﴿١١٦﴾‏ مَا قُلْتُ لَهُمْ إِلَّا مَا أَمَرْتَنِي بِهِ أَنِ اعْبُدُوا اللَّهَ رَبِّي وَرَبَّكُمْ ۚ وَكُنتُ عَلَيْهِمْ شَهِيدًا مَّا دُمْتُ فِيهِمْ ۖ فَلَمَّا تَوَفَّيْتَنِي كُنتَ أَنتَ الرَّقِيبَ عَلَيْهِمْ ۚ وَأَنتَ عَلَىٰ كُلِّ شَيْءٍ شَهِيدٌ ‎﴿١١٧﴾‏ إِن تُعَذِّبْهُمْ فَإِنَّهُمْ عِبَادُكَ ۖ وَإِن تَغْفِرْ لَهُمْ فَإِنَّكَ أَنتَ الْعَزِيزُ الْحَكِيمُ ‎﴿١١٨﴾‏ قَالَ اللَّهُ هَٰذَا يَوْمُ يَنفَعُ الصَّادِقِينَ صِدْقُهُمْ ۚ لَهُمْ جَنَّاتٌ تَجْرِي مِن تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا أَبَدًا ۚ رَّضِيَ اللَّهُ عَنْهُمْ وَرَضُوا عَنْهُ ۚ ذَٰلِكَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ ‎﴿١١٩﴾‏ لِلَّهِ مُلْكُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَمَا فِيهِنَّ ۚ وَهُوَ عَلَىٰ كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ ‎﴿١٢٠﴾‏

کاتێکیش خوای گەورە (هه‌ر له قیامه‌تدا) فه‌رمووی: ئه‌ی عیسای کوڕی مه‌ریه‌م، ئایا ئه‌وه‌تۆ به‌خه‌ڵکیت وتوه‌: منیش و دایکیشم به دوو خوا دابنێن له خوار خوای په‌روه‌ردگاره‌وه‌؟ عیسا له وه‌ڵامدا وتی: پاکی و بێگه‌ردی و بێ هاوه‌ڵی شایسته‌ی تۆیه‌، بۆم نیه من شتێک بڵێم بۆ خۆم که مافی من نه‌بێت؟! (چۆن حه‌ق به‌خۆم ده‌ده‌م شتی وا بێت به زارمدا؟!) خۆ ئه‌گه‌ر شتی وام وتبێت ئه‌وه به‌ڕاستی تۆ ده‌یزانیت و لێت شاراوه نیه‌، چونکه تۆ ده‌زانیت به‌هه‌رچی له دڵ و ده‌روونمدا هه‌یه‌، به‌ڵام من نازانم به‌وه‌ی که له ده‌ریای علم و زانستی بێ پایانی تۆدا هه‌یه‌، چونکه به‌ڕاستی هه‌ر تۆ زانا و شاره‌زای نهێنی و په‌نهانی. (116) (بێگومان تۆ چاک ده‌زانیت): من هیچ شتێکم پێ نه‌وتوون جگه له‌وه‌ی که تۆ فه‌رمانت پێداوم، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌: ته‌نها خوا بپه‌رستن که په‌روه‌ردگاری من و په‌روه‌ردگاری ئێوه‌شه و من شایه‌ت بووم به‌سه‌ریانه‌وه هه‌تا له‌ناویاندا بووم، ئینجا کاتێک منت مران و گیانت کێشام، ئیتر ئه‌وه هه‌ر خۆت چاودێر و ئاگادار بوویت لێیان و هه‌ر تۆش شایه‌تیت به‌سه‌ر هه‌موو شتێکه‌وه‌. (117) جا ئه‌گه‌ر ئه‌شکه‌نجه‌یان بده‌یت (له‌سه‌ر لادان و تاوانیان)، ئه‌وه به‌ڕاستی به‌نده‌ی خۆتن و ئه‌گه‌ر لێشیان خۆش ببیت، ئه‌وه به‌ڕاستی تۆ خۆت خوایه‌کی باڵاده‌ست و دانایت (ده‌زانیت کێ شایسته‌ی لێخۆشبوونه‌). (118) (ئینجا) خوای گه‌وره فه‌رمووی: ئه‌مه ئه‌و ڕۆژه‌یه که ڕاستگۆیان گوتە و کارە ڕاستەکانیان سوودیان پێده‌گه‌یه‌نێت، باخه‌کانی به‌هه‌شت بۆیان ئاماده‌یه که چه‌نده‌ها ڕووبار به‌ژێر دره‌خته‌کانیدا ده‌ڕوات و بۆ هه‌میشه‌و هه‌تاهه‌تایی له‌و به‌هه‌شته‌دا ده‌مێننه‌وه و خوای په‌روه‌ردگاریش لێیان ڕازی بووه و ئه‌وانیش له خوا ڕازی بوون، ئه‌وه‌یه سه‌رفرازیی گه‌وره و بێ سنوور. (119) ئاسمانه‌کان و زه‌وی هه‌ر خوا خاوه‌نیانه‌، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش که تیایاندایه و ئه‌و زاته هه‌میشه ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا هه‌یه‌. (120)

بابەتی تکاو شەفاعەتى پەیامبەران بۆ گوناهباران لە دواڕۆژدا:

1) هەندێ ئایەت لە قورئاندا هەیە، کە تەماشایان دەکەیت بەڕواڵەت رەتى شەفاعەت دەکەنەوە و دانى پیا نانێن، بۆ نموونە ئایەتى: (‏ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا أَنفِقُوا مِمَّا رَزَقْنَاكُم مِّن قَبْلِ أَن يَأْتِيَ يَوْمٌ لَّا بَيْعٌ فِيهِ وَلَا خُلَّةٌ وَلَا شَفَاعَةٌ ۗ وَالْكَافِرُونَ هُمُ الظَّالِمُونَ ‎﴿٢٥٤﴾‏ ) (2/254).

واتە: ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه له‌و ماڵ و سامان و دارایی و (عیلم و زانست و تواناییه‌)ی که پێمان به‌خشیوون؛ ببه‌خشن، پێش ئه‌وه‌ی ڕۆژێک بێت که کڕین و فرۆشتن و دۆستایه‌تی و تکاکاری تیادا نیه‌، (ئه‌و ڕۆژه‌) بێ باوه‌ڕان هه‌ر خۆیان له ڕیزی سته‌مکاراندان. (254)

2) هەندێکیشیان بەڕاشکاوى دانى پێدا دەنێن، بەڵام دەڵێن: بەمەرجێک خوای گەورە مۆڵەت بداو رەزامەندی لەسەربێت، وەک دەفەرمووێ: (. يَوْمَ يَأْتِ لَا تَكَلَّمُ نَفْسٌ إِلَّا بِإِذْنِهِ فَمِنْهُمْ شَقِيٌّ وَسَعِيدٌ ‎﴿هود: ١٠٥﴾‏) (11/105)، یان دەفەرموێ: (يَعْلَمُ مَا بَيْنَ أَيْدِيهِمْ وَمَا خَلْفَهُمْ وَلَا يَشْفَعُونَ إِلَّا لِمَنِ ارْتَضَىٰ وَهُم مِّنْ خَشْيَتِهِ مُشْفِقُونَ سورة الأنبياء ‎﴿٢٨﴾) (21/28)، جا لەبەر ئەوەى ئەم دووجۆرە ئایەتانە لە قورئاندا هەن، زاناکان بوونەتە دوو دەستەوە: دەستەیەکیان ددان بەشەفاعەتدا دەنێن و، دەربارەى ئەو ئایەتانەش کە بە رەها یان بە بەربڵاوی”مطلق” هاتوون لەگەڵ ئەو ئایەتانەدا کە دان بەتکادا دەنێن بەم جۆرە یەکیان دەخەن و دەڵێن: بێ شک کە شەفاعەت بەبێ فەرمان و بڕیارى خواى گەورە نابێ. ئەو دەستەکەى تریش ئایەتەکانى شەفاعەت هەر وەکوو خۆیان بێ دەستکارى دەهێڵنەوە و شەفاعەت دەدەنە دواوە. کەوابوو لە قورئاندا دەقێکى وانیە کە بە ڕاشکاوانە دان بنێت بەبوونى شەفاعەتدا، هەر بۆیە لەناو زاناکانیشدا جیاوازیى و ناکۆکی پەیدابووە. بەڵام فەرموودەى راست و (صەحیح) هەیە کە دان بەشەفاعەتدا بنێت، وەک دەفەرموێ (( شفاعتي لأهل الكبائر من أمتي، فمَنْ كَذب لم يَنَلْها)). (ترمزیى) و (ئەبوداوود) ڕیوایەتیان کردووە و (ئەلبانى)یش دەڵێت: صەحیحە) واتە: تکا و شەفاعەتى من لەناو ئوممەتمدا بۆ خەڵکە خاوەن گوناحە گەورەکانە، جا هەرکەسێک باوەڕى بەشەفاعەت نەبێ، بێ بەش دەبێ لێى. خاوەنى تەفسیرى (أضواء البيان) دەڵێت: بەپێى قورئان و فەرموودە و کۆى ڕاى زاناکان شەفاعەت بۆ موسڵمانان هەیە، بەڵام دەبێ بە فەرمان و مۆڵەتى خوابێ، وەک دەفەرموێ: (..من ذا الذي يشفع عنده إلا بإذنه) (2/255) یان دەفەرموێ: (2. يَوْمَئِذٍ لَّا تَنفَعُ الشَّفَاعَةُ إِلَّا مَنْ أَذِنَ لَهُ الرَّحْمَـٰنُ وَرَضِيَ لَهُ قَوْلًا ‎﴿طه: ١٠٩﴾‏) (20/109) یان دەفەرموێ: ( وَكَم مِّن مَّلَكٍ فِي السَّمَاوَاتِ لَا تُغْنِي شَفَاعَتُهُمْ شَيْئًا إِلَّا مِن بَعْدِ أَن يَأْذَنَ اللَّهُ لِمَن يَشَاءُ وَيَرْضَىٰ ‎﴿٢٦﴾‏) (53/26) هەروەک دەڵێ دەرگاى شەفاعەت بۆ خوانەناس و بێ باوەران داخراوە. ئەمنیش بەلامەوە وایە کە: بێگومان شەفاعەت بەس بۆ موسڵمانان هەیە و بەس.

تعليقات