خەوننامەی کوردی بەشی خە؛ خواردەمەنی:

ئیبن سیرین دەڵێ: هەر خواردنێک کە بۆنی ناخۆش بوو، نیشانەی شەڕ و خراپەیە و سیر و پیاز لەخەودا، نیشانەی خەم و مەینەتی و خراپی گوزەرانییەتی.
هەروەها دەڵێن نیشانەی ماڵ و سامانی حەرامە و هیچ و خێر و ئاسوودەییەکی تێدا نییە.
ئەگەر بینی خواردنی تاڵ و بێ تامی خوارد، نیشانەی هەژاری و بێچارەییە.
ئیبراهیمی کرمانی دەڵێ: هەر خواردنێک تامی شیرین بوو، نیشانەی خۆشی و شادییە و ئەگەر تامی ترش و ناخۆش و تاڵ و سویر بوو، نیشانەی ڕەنج و مەینەتییە و خورادەمەنی فرۆش لەخەودا، نیشانەی خاوەن قسە و گوتارە.

تعليقات