بۆچی لە زستاندا قەل و قاز زیاتر دەخورێن؟

بۆچی لە زستاندا قەل و قاز زیاتر دەخورێن؟

 وڵام: لەبەر ئەوەی گۆشتی قازی نێر بە هاوینان بۆنی دێت و مێیەکانیش کاتی هێلکە کردن و کوڕک بوونیانە بەزۆری.

چونکە گوشتی قاز چەورە و بەهاوینان کەمتر دەخورێت، خەڵک بەزۆری بە وەرزی سەرما زۆرتر ڕووی لێدەکەن.

٢- وڵامی خواردنی عەلەلیش: گۆشتی عەلەلیش دەوڵەمەندە بە ڤیتامین B و ڤیتامین A. بەرەنگاریی کەمخوێنی دەبێتەوە. سیستەمی بەرگری لەش بەهێزتر دەکات و ماددە و پرۆتینی پێویست بۆ جەستە دابین دەکات. ئەم هۆکارانە وایکردووە ئەم گۆشتە لە وەرزی سەرمادا پێشنیار بکرێت بۆ هەموو کەسێک و بەتایبەت دایکانی بەساڵاچوو و دووگیان، لەلایەکی تریشەوە دەبێتە هۆی گەشەکردن و زیرەکی کۆرپەڵە چۆن چەوریەکی کەمی هەیە.

٣- خەڵک حەزی لە کامیانە؟: هەر دووک بابەتی قەل و قاز مشتەری خۆی هەیە، بەڵام وا باوە لە کوردستان، چون قاز چەوری زۆرە و لە وەرزی سەرمادا کەمتر بۆنی دێت زۆرتر لە وەرزی سەرمادا خەڵک ڕووی تێدەکەن، بەڵام عەلەلیش هەر وەرزێک حەزت لێبێت دەتوانیت بیخۆیت بەتایبەت وەرزی پاییز و زستان.

نرخەکانیان: نرخەکان هەر لە ٨ هەزارەوە تاکوو١٣ هەزار دەڕوات و بە هاوینان کەمتر دەبێتەوە، چونکە کوردەواری خۆمان بەزۆری ئەم دوو بابەتە لە وەرزی سەرمادا دەخۆن و بەخێوکەرانی ئەم پەلەوەرانەش چونکە مەسرەفی زۆری لێدەکەن بەزۆری لە وەرزی سەرمادا بەخێوی دەکەن و دەیفرۆشنەوە و نرخی قازانج و مەسرەفەکەی بۆ دادەنێن.

تعليقات