خەوننامەی کوردی بەشی چە؛ چەتر-سەیوان:

 خەوننامەی کوردی بەشی چە؛ چەتر-سەیوان:

ئیبن سیرین دەڵێ: ئەگەر کەسێ بینی بەسەر سەریەوە چەتریان ڕادەگرت، ئەوا: ئەگەر بەڕاستی ئەهلی ئە جۆرە ڕەفتارە بوو، ئەوا دەبێتە پاشا، ئەگەر ئەهلی ئەو شتانەش نەبوو، ئەوا ڕێز و گەورەیی پەیدا دەکات.

ئەگەر دیتی سەیوانی فەرمانڕەوای بەدەستەوە بوو، واتە دەبێتە دۆست و نزیکەکانی حاکم و فەرمانڕەوا.

ئیمام جەعفەری سادق دەفەرمێ: بینینی سەیوان (چەتر)لەخەودا، حەوت واتای هەیە.

یەکەم: تەخت و تاراج. دووەم: ڕێز و گەورەیی. سێیەم: پلە و پایە. چوارەم: سەرۆکایەتی. پێنجەم: سەربەرزی. شەشەم: ویلایەت و دەسەڵات. حەوتەم: قسەکردن و نێوانخۆشی لەگەڵ گەورە بەرپرسان.

تعليقات