خەوننامەی کوردی بەشی چە؛ چۆلەکە-چێشکە-مەلووچک:

 خەوننامەی کوردی بەشی چە؛ چۆلەکە-چێشکە-مەلووچک:

دانیاڵ پێغەمبەر دەفەرمی: چولەکە لەخەودا، پیاوی بەڕێز و خاوەن پێگەیە، لە کاتێکدا ئەگەر بینەری خەوەکە خۆپارێز و داوێن پاک بوو. بەڵام ئەگەر بینەری خەوەکە خۆپارێز و داوێن پاک نەبوو، دیتی کە چۆلەکەی خستە داوەوە یان بە فێڵ گرتی نیشانەی ئەوەیە لەگەڵ خەڵکی، بێڕێزی دەنوێنێ و فڕوفێڵ دروست دەکات و خۆی زاڵ دەکات بەسەریاندا.

ئەگەر بینی چۆلەکەی مێیەی گرت، واتە ژنێکی بەڕێز بەسەریدا زاڵ دەبێت.

ئەگەر بینی لە گۆشتی چۆلەکەی دەخوارد، واتە پارە و سامانی ژنەکە، بەقەدەر ئەو گۆشتەی خواردوویەتی، دەگات بەو کەسە.

ئەگەر دیتی چۆلەکەی لە هێلانەکەی هێنایە دەرەوە، نیشانەی ئەوەیە ئازار و مەینەتی دەبینێت.

ئیبراهیمی کرمانی دەڵێ: ئەگەر دیتی بەچەکە چۆلەکەی ڕاو دەکرد و ملیانی دەشکاندن و دەیخستنە ناو توورەکە و گوێنیەوە، واتە دەبێتە مامۆستای منداڵان و بەدار لەشیان ورد و خاش دەکات.

ئەگەر بینی چۆلەکەیەکی سووری ڕاو کرد، نیشانەی ئەوەیە ژنێکی جوان دێنێت، یان کەنیزەکێکی جوان دەکڕیت.

ئەگەر دیتی چۆلەکەیەکی زەردی دەست کەوت، واتە ژنێکی شێوە نەخۆش دێنێت و لێکدەرەوانی خەو دەڵێن: دۆزینەوەی چۆڵەکە لەخەودا، نیشانەی منداڵ یان غوڵامە.

ئەگەر بینی چۆڵەکەیەکی کوێری هەبوو، واتە لەگەڵ پیاوێکی ئارەزووباز و بەدکرداردا دەبێتە برادەر.

هەروەها گوتوشیانە: چۆلەکە لە خەودا، بۆ هەژار، دۆزینەوەی درهەم و پارەیە و دەوڵەمەندیە، شەش هەژار دەدۆزێتەوە. هێلانە چۆلەکە لەخەودا، نیشانەی خێر و خۆشی و ئاسایشە.

ئەگەر بینی بەچکە چۆلەکەی لە هێلانەکانیان هێنایە درەوەوە، واتە منداڵی حەڵاڵ حەرامیشی دەبێت.

ئەگەر لەخەویدا بینی گوێی لە دەنگی چۆلەکەیە، واتە قسە و باسێک دەبیستێت کە سەرسام دەبێت پێیان.

لێکدەرەوانی خەو دەڵێن: دەنگی چۆلەکە لەخەودا، تەسبیحات کردن و زیکری خودایە.

ئەگەر بینی چۆلەکەی زۆری هەبوو، واتە دەبێتە سەروەری هۆزێک و پارە و سامانی زۆری دەست دەکەوێت.

ئیبراهیمی کرمانی دەڵێ: بینینی یەک چۆلەکە لەخەودا، نیشانەی منداڵە.

ئەگەر چۆڵەکەی زۆری بینی کە دەیانخوێند، واتە منداڵێکی دەبێت.

ئەگەر بینی چۆلەکەی زۆریان پێدا، بایی ئەوەندە سەروەت و سامانی دەست دەکەوێت.

ئەگەر دیتی چۆلەکەی کوشت، یان لە سەر دەستیدا مردار بوویەوە، واتە زیانێکی پێدەگات، یان منداڵەکەی دەمرێت.

ئەگەر بینی هێلانەی چۆلەکەی داگیر کرد، واتە منداڵێکی کەتە و چوار شانەی دەبێت.

ئیمام جەعفەری سادق دەفەرمێ: بینینی چۆلەکە لەخەودا، نۆ واتای هەیە.

یەکەم: پاشا. دووەم: والی. سییەم: پیاوی بەڕێز. چوارەم: غوڵامی جوان. پینجەم: قازی و دادوەر. شەشەم: بازرگان. حەوتەم: پیاوی ڕێگر و چەتە. هەشتەم: پیاوێکی دوژمندار. نۆیەم: پیاوێک کە حەزی لە سێکسە و تێر نابێ.

تعليقات