خەوننامەی کوردی بەشی چە؛ چنگ-چنگاڵ:
ئەگەر کەسێک دیتی وەکوو باڵندەکان چنگی هەیە، نیشانەی هێز و توانایە لە بەدەستهێنانی بژێوی ژیاندا و بەسەر دوژمنانیدا زاڵ دەبێت.
ئەگەر بینی چنگی باڵندەیەکی بەدەستەوەیە، ئەوا ئەو چنگە باڵندەیە، سوود و ئارامی پێ دەبەخشێت.
ئیمام جەعفەری سادق دەفەرمی: بینینی چنگ لەخەودا، سێ واتای هەیە.
یەکەم: هێز و توانا لە کارەکاندا. دووەم: بژێوی ژیان و گوزەران. سێیەم: بەدەستهێنانی دەستکەوت.
Comments
Post a Comment