خەوننامەی کوردی بەشی چە؛ چەنگ-ئامێری مۆسیقا:

خەوننامەی کوردی بەشی چە؛ چەنگ-ئامێری مۆسیقا:

ئیبن سیرین دەڵێ: ژەنینی ئامێری چەنگ لەخەودا، قسەی درۆیە.

ئەگەر دیتی چەنگی دەژەند، واتە قسەی پڕوپووچ و درۆیان دەکات و هەورەها تووشی خەم و مەینەتی و زەرەر و زیان دەبێت.

ئەگەر دیتی کەسێک ئامێری چەنگی پێدا، واتە لە لایەن ئەو کەسەوە، گەورەیی و بەخشیشی دەست دەکەوێت.

ئەگەر خۆی، چەنگ ژەن و ئەهلی ئەو بابەتە بوو، ئەوا لە خەم و مەینەتی ڕزگاری دەبێت.

ئەگەر بینی ئامێری چەنگەکەی شکاند یان فڕێیدا، واتە واز لە درۆ و قسەی پڕوپووچ دەهێننێت و تەوبە دەکات.

ئەگەر دیتی کەسێک چەنگ لێدەدات و ئەویش گوێی دەگری، واتە پیشە و کاری ئەوەی گوێی گرتووە، درۆ و پڕوپووچە. هەروەها هەندێ لە لێکدەرەوانی خەو دەڵێن: چەنگژەن لەخەودا، نیشانەی تەمەن درێژییە بۆ ئەو.

ئیبراهیمی کرمانی دەڵێ: ئەگەر کەسێک بینی چەنگ دەژەنێ، واتە بە ژنێکی گەورەی خانەدانەکانەوە پەیوەست دەبێت و لەلایەن ئەو ژنەوە، ڕێز و گەورەیی دەست دەکەوێت، هەم بە ماڵ و هەم بە قسەی ڕەوا و دوواجار ئەو ژنە لەخۆی مارە دەکات.

ئەگەر بینی لەگەڵ چەنگ ژەنیندا، چەقەنە لێدان و نەی و سەما و شاییە، ئەوانە هەموویان، نیشانەی خەم و مەینەتی و بەڵایە.

جابری مەغریبی دەڵێ: ئەگەر کەسێک لە کاتی نەخۆشیدا بوو، خەوی دیت کە چەنگ و چەقەوانە دەژەنێت، نیشانەی مردنیەتی.

تعليقات