خەوننامەی کوردی بەشی چە؛ چڵم:

خەوننامەی کوردی بەشی چە؛ چڵم:

 دانیاڵ پێغەمبەر دەفەرمێ: بینینی چڵم، بەڵگەیە بۆ منداڵ.

ئەگەر بینی چڵمەکەی شۆڕ بوویەوە، واتای ئەوەیە منداڵێکی دەبێت.

ئەگەر بینی چڵم لە لووتی شۆڕ بوویەوە، ئەوا هەمان مانای هەیە.

ئیبراهیمی کرمانی دەڵێ: ئەگەر بینی چڵم لە لووتیەوە هاتە خوارەوە، قەرزەکانی دەداتەوە و لە خەم و پەرێشانی ڕزگاری دەبێ.

ئەگەر نەخۆش بوو، چاک دەبێتەوە و شیفای بۆ دێ.

ئیبن سیرین دەڵێ: چڵم لەخەودا نیشانەی منداڵە، ئەگەر بینی چڵمەکەی شۆڕ بوویەوە بەسەر جەستەیدا، واتای ئەوەیە کوڕی دەبێ.

ئەگەر بینی ڕژایە سەر زەوی، واتای ئەوەیە کچی دەبێ.

ئەگەر بینی چڵمەکەی کەوتە سەر ژنەکەیەوە، واتە ژنەکەی سکی پڕ دەبێ، بەڵام منداڵەکەی لەبار دەچێ.

ئەگەر بینی چڵمی ژنەکەی، بەر ئەو کەوت، یان ژنەکەی چڵمی پێوەدا، واتای ئەوەیە کوڕی بۆ دێنێتە دونیا.

ئەگەر بینی چڵمی دەخوارد، واتە ماڵ و سامانی ژنەکەی دەخوات.

ئەگەر بینی چڵمەکەی کەوتە حەوشەی ماڵە دراوسێکەیان، یان دەیدا لە ماڵە دراوسێیەکیان، لەگەڵ ژنی دراوسێکەیان خیانەت دەکات.

ئەگەر بینی چڵمەکەی ڕەش و لێڵ بوو، منداڵەکەی بەڵا و نەهامەتی تووش دەبێ.

ئەگەر بینی چڵمەکەی زەرد بوو، منداڵەکەی نەخۆش دەکەوێ.

تعليقات