خەوننامەی کوردی بەشی چە؛ چنراوەکان-بەشلیرە:

 خەوننامەی کوردی بەشی چە؛ چنراوەکان-بەشلیرە:

ئیبن سیرین دەڵێ: چنینی چلوبەرگ لەخەودا، گەشتکردنە و ئەو کەسەی جلک دەچنێ، نیشانەی گەشتیارەکەیە.

ئەگەر بینی، جل یان شتێکی دەچنی، واتە دەچێ بۆ گەشت.

دەڵێن چنینی جلوبەرگ لەخەودا، ڕق و دوژمنایەتییە.

ئەگەر بینی، جلی چنراوی پارچە پارچە دەکرد، واتە کارەکەی بە ڕق و کینەوە یەکلا دەبێتەوە و بڕین و پارچە پارچەکردنەکەش، مەبەستی لێی مەترسییە.

ئەگەر بەن، یان ڕێسمانی لوول دەدا، واتە بۆ گەشت دەچێت.

ئیبراهیمی کرمانی دەڵێ: ئەگەر لەجیاتی ئاوریشم، ڕێسمان یان کەتانی دەچنی، خراپە.

چونکە نیشانەی خیانەتە، بەتایبەت ئەگەر بینی جلوبەرگەکەی پێ تەواو نەدەکرا.

جابری مەغریبی دەڵێ: ئەگەر بینی کاری ڕستن و چنینی دەکرد، ئەوا لەگەڵ خەڵکی تووشی دوژمنایەتی دەبێت و گوزەرانیشی باش دەبێت، بەڵام سەرزەنشت و لۆمە دەکرێت.

تعليقات