خەوننامەی کوردی، بەشی پە؛ پەیژە-قاڵدرمە:

 خەوننامەی کوردی، بەشی پە؛ پەیژە-قاڵدرمە:


ئیبن سیرین دەڵێ: ئەگەر بەسەر قاڵدرمە و پەیژەی گڵ و کەرپووچدا دەڕۆیشت، نیشانەی چاکی و باشی کارەکەیەتی.
ئەگەر پەیژەکە لە دار بوو، نیشانەی لاوازی ئیمانەکەیەتی.
ئەگەر لە بەرد و ئاسن بوو، ئەوا، بینەری خەوەکە، هێز و توانا پەیدا دەکات.
ئیبراهیمی کرمانی دەڵێت: ئەگەر دیتی بە پەیژە، ڕۆیشتە سەرەوە، نیشانەی گەورەیی و قازانجە.
ئەگەر دیتی لەسەرەوە بە پەیژە هاتە خوارەوە، لێکدانەوەکەی بەپێچەوانەوەیە.
ئیمام جەعفەری سادق دەفەرمێ: بینینی پەیژە لە خەودا، بۆ پیاوچاک، نیشانەی سەرکەوتنە بەسەر دوژمندا و بۆ پیاوی داوێن پیس و زیناکار، نیشانەی دووڕووییە.

تعليقات