سێ کەس بە تۆمەتی بازرگانی کردن بە شەش پەیکەری شوێنەواری مێژووییەوە دەستگیرکران+وێنە:

سێ کەس بە تۆمەتی بازرگانی کردن بە شەش پەیکەری شوێنەواری مێژووییەوە دەستگیرکران+وێنە:


بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور ڕایگەیاند" دووای کۆکردنەوەی زانیاری و بە دوواداچوونی ورد توانرا سێ کەس بە تۆمەتی بازرگانی کردن بە شوێنەوارە مێژووییەکانەوە لە بازگەی "زەمەقی" دەستگیر بکرێن، کە دووان لە تۆمەتبارەکان دانیشتووی شاری سلێمانی و تۆمەتباری سێیەمیان دانیشتووی شاری هەولێرە".


ڕاشیگەیاند " تۆمەتبارەکان شەش پارچە شوێنەواری مێژووییان لە جۆڕی پەیکەر لەناو ئۆتۆمبێلێکدا حەشاردابوو و بە نیازبوون لە ڕێگەی پارێزگای هەڵەبجەوە ڕەوانەی ئێرانی بکەن".

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەپێی مادەی ٦٣ی شوێنەوارناسی، دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ هەر سێ تۆمەتبار کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەی زیاتریش بەردەوامە.








تعليقات