حوکمی باوەڕ بوون بە (بورجەکان) و خوێندنەوەیان؟!

 حوکمی باوەڕ بوون بە (بورجەکان) و خوێندنەوەیان؟!


بەستنەوەی زیان و قازانج و دڵ خـۆشی بە ئەستێرە و بورجەکانەوە جۆرێکە لەو هاوبەش بڕیاردانەی کە ئاگر پەرستەکان و بەشێک لە فەیلەسووفەکان و هاوشێوەی ئەوان لە کۆمەڵی بێباوەڕان و هاوبەش بڕیار دەران کە لەسەری بوون.

وە بانگەشە کردن بۆ ئەو جۆرە کارانە و واپیشان دەدا کە گوایە زانستیان هەیە بەو قسانەی کە دەیکەن لەبارەی بورجەکانەوە لە ڕاستیدا جۆرێکە لە بانگەشە کردنی زانستی غەیب، و بێگومان ئەو کارە دژایەتی و ڕەکابەری کردنی خودایە لە کار و حوکمەکانیدا کە تایبەتن بەو و هیچ کەس زانستی پێیان نییە جگە لەزاتی "الله" .
هەروەها ئەو کارە هاوبەش بڕیاردانێکی گەورەیە، پاشان لە ڕاستیدا ئەو جۆرە کارانە و بانگەشە کردنە بۆیان، درۆ و دەلەسە و گاڵتە کردنە بە ئەقڵی-مێشکی خەڵک و خواردنی ماڵیانە بە ناحەق و باتڵ و تێکدانی بیرو باوەڕی خەڵک و سەر لێ شێواندنیایە.
جا بۆیه (بورجی بەخت) حەرامە بڵاو کردنەوەی و سەیر کردنی و بایەخدان پێی لە نێو خەڵکدا و درووست نییە بەهیچ شێوەیەک ئەو جۆرە شتانە بەڕاست بزانرێت، بەڵکوو ئەو کارە جۆرێکە لە جۆرەکانی هاوبەش بڕیاردان و لەکەدار کردنی یەکتاپەرستی و تەوحید.
بۆیە پێویستە خەڵکی لێ ئاگادار بکرێتەوە و ئامۆژگاری بکرێن بەوەی کە لێی دوور کەونەوە و توخنی نەکەون، و تەنها باوەڕیان بە خودا بێت و پشت بەو ببەستن لە هەموو کار و بارەکانی ژیانیاندا.
وبالله التوفيق، وصلى الله على نبينا محمد وآله وصحبه وسلم.
اللجنة الدائمة للبحوث العلمية والإفتاء .
ئاکامە خراپەکانى خوێندنەوەی ئەستێرەكانی بەخت:
* دەبێتە هۆی دروست بوونی زۆر بیری خراپ وەک (دڵە ڕاوكێ‌ و دوو دڵی و زۆر جاریش دەبێتە مایەی بێزار بوون لە ژیان لە لای گەنجان و لاوانمان).
* وە دەبێتە هۆی دروستبوونی ڕەشبینی (التشاؤم) لای خوێنەران و بیسەرانی ئەم گوتە بێنرخانە بەرامبەر بەو كەسانەی كە هەڵسوكەوتیان لە گەڵ دەكەن.
* وە هۆكاری زۆر لە نەخۆشییە دەرونییەكانە واتە: ( الأمراض النفسية والإنفعالات الباطنية) كە لە ڕاستیدا ئەو نەخۆشیانە هیچ بوونێكیان نییە، تەنها كاریگەری ئەو گوتانە نەبێ‌.
* وە هۆكارێكە بۆ خواردنی سامان و سەروەتی خەڵكانی تر و بەفیڕۆدانی لە ڕێگەیەكی بێسوودا.
* وە هۆكاری گەڕانەوە و شوێن كەوتنی سەردەمی نەفامی پێش ئیسلامە، سەرەڕای ئەو هەموو بانگەشەیەی كە بۆ شارستانییەتی نوێ‌ دەكرێ‌، بێ‌ بیركردنەوە لەوەی كە ئەم كردارە خۆی لە خۆیدا یەكێكە لە ناشارستانی ترین كردارە كۆنەكان.
سەرچاوە بابەت، ماڵپەڕی: walamakan

تعليقات