تەنیا گوڵی، باخی ئەوینم دایە، دەقی هەڵبەست + ڤیدیۆ:

 تەنیا گوڵی، باخی ئەوینم دایە، دەقی هەڵبەست + ڤیدیۆ:


تەنیا گوڵی، باخی ئەوینم دایە.

ئەی بولبولی، گۆڵزاری ژینم دایە.

تەسکیندەری، زام و برینم دایە.
پیشاندەری، ڕێبازی دینم دایە.

(چی بڵێم، لە وەسفی (پێناسە) تۆ دایە. ٢
بەسەد مەسنەوی وەڵڵا، کۆتایی نایە.)

دایە ئەی گوڵی، ڕازاوەی سەر چڵ دایە.
عەتری هەناسەت، خۆشتر لە سومبوڵ دایە.

نیو نیگای جوانت، سوکنای بۆ دڵ دایە.
شیری خاوێنت، خاوێنتر لە گوڵ دایە.

(ئەی فیدای، هەناسەت بم دایە.
ڕووناکی چاوم، لە نێو، نیگای تۆدایە.) ٢

لایە لایەکەت، ڕازی سازی ژین دایە.
دارەدارەکەت، بەزمی عاشقین دایە.

ئەڵڵا ئەڵڵاکەت، گوڵزاری ئایین دایە.
ئامێزی گەرمت، بۆ گیانم تەسکین دایە.

(چۆن بکەم، باسی جوانیت دایە.
کە جوانی عالەم لە نێو، نیگای تۆدایە.) ٢

قوربانی ڕازیی، دەروونی سازت دایە.
قوربانی نیگای، سەراسەر نازت دایە.

خۆم بە فیدای دۆعا و ڕاز و نیازت دایە.
بێداری شەو و چاوانی بازت دایە.

(چەن خۆشە، ناوی جوانت دایە.
کە بەهەشتی خوا لە ژێر، پێ پاکتدایە.) ٢


گوتنی: میهران سنەیی

تعليقات